دەمێکە پیشەسازی نەوت لە توانای گەورەی هێدرۆکاربۆنەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادارە. چەندین سەدەیە بوونی کەلەبەری نەوت و دەرچەی غازی گڕگرتوو لە مێژوودا تۆمار کراوە. بەم دواییەش هەرێم سەرنجی کۆمپانیا پێشەنگەکانی نەوت و غازی لە جیهاندا راکێشاوە، کە هەندێکیان لە دوای رزگاربوونی عێراق لە 2003 دا هاتوونەتە ئەم هەرێمە. پاش دەیەیەک، کوردستان بۆتە رووگەیەکی پێشەنگ بۆ بە دوادا گەڕان و بەرهەمهێنانی نەوت و، هەرێم وەک دواهەمین یاریکەری مەزن لەسەرگۆڕەپانی هێدرۆکاربۆنەکاندا دەرکەوتووە. سەرجەم 18 کێڵگەی نەوت و غاز دۆزراونەتەوە و، بڕی نەوتی یەدەگ بە نزیکەی 45 ملیار بەرمیل دەخەمڵێنرێ و، رەنگە بڕی یەدەگی غازیش 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.66 تریلیۆن مەتر سێجا) بێت. لە کاتێکدا دەزگای نوێ بۆ هەناردەکردن چاوەڕوانکراوە، هەرێم چاوی بڕیوەتە دوو ئامانج لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت و شلەکاندا: یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە ساڵی 2015  و دوو ملیۆن بەرمیلیش لە ساڵی 2019 دا.  

گرنگترین هەواڵ

گرنگترین هەواڵ

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.