شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاسا و سیاسەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو (EITI) وەک ماددەیەک خراوەتە یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستانەوە، کە یارمەتیدەرە بۆ زامنکردنی شەفافیەت و بەڕێوەبردنی گونجاوی بودجەی داهاتەکانی نەوت. وێنەی تەواوی یاسای نەوت و غاز لە ساڵی 2007 ەوە بۆ جەماوەر بەردەستخراوە. وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دڵنیایی کردوەتەوە لەوەی کە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش، بە هەموو هەموارکردنەکانەوە، لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بۆ هەمووان بەردەست بن.
تکایە کلیکی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە بۆ خوێندنەوەی یاسای نەوت و غازی کوردستان، و نموونەیەک لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش، و ئەو گرێبەستانەی بەرهەمهێنانی هاوبەش کە لەگەڵ کۆمپانیاکان ئیمزاکراون.
بەردەوام زامنکردنی شەفافیەت و ئازادی زانیاری لەنێو پیشەسازیەکەدا جۆرە وەبەرهێنانێک هاندەدات کە سوود بە هەموو عێراق بگەیەنێت.
بە پێی ماددەی 15 لە یاسای نەوت و غاز، داهاتی کێڵگەکانی ئێستا و کێڵگەکانی ئایندە ملکەچی ووردبینی سەربەخۆ دەبن و زانینیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە رەوایە، و سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتیەکان (KOTO) بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە پێی پرەنسیپ و پێوەرەکانی دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو (EITI) ئەنجام دەدات، کە لە سەرچاوەی (EITI)ی ئازاری 2005 دا هاتووە. ئامانجی (EITI) یاریدەدانی هاوڵاتیانی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهاندا بۆ بەدواداچوون کردن بۆ بزاوتی نەوت و پارە.
تکایە کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی راپۆرتە پێشکەشکراوەکانی هەرێمی کوردستانبۆ دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتووی عێراق (Iraq- EITI) بۆ ساڵی 2010.
بەداخەوە، کاتێک دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتووی عێراق (Iraq- ETI) لە نیسانی 2013دا لە بەغدا دوا راپۆرتی راگەیاند، حکومەتی هەرێم و بەرپرسی باڵای سەرپەرشتیاریی بانکی نێودەوڵەتی بانگهێشت نەکرابوون و ئەنجومەنی (Iraq- EITI) بەڵگەنامەیەکی پێشکەشکرد کە ئەو چاپتەرەی باسی هەرێمی کوردستان دەکات یەکلایەنە لابرا بوو. ئەم تاکتیکە ژێربەژێرە گەڕانەوەیەکە بەرەو دواوە لە مەسەلەی شەفافیەتدا بۆ خەڵکی عێراق و ناوبانگی (EITI) لەکەدار کرد لەبەرئەوەی بێلایەنی نەپاراست لە پرۆسەی راپۆرتکردنی داهاتەکاندا. تکایە بەیاننامەی حکومەتی هەرێمی کورستان سەبارەت بە دەستکاریکردنی پرۆسەی شەفافیەتی (Iraq- EITI)بخوێنەرەوە.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو (EITI)، سەردانی ماڵپەرەکەیان بکە http://eiti.org/eiti و بەشی عێراقیشیان لەم ماڵپەرە دەبینرێت http://eiti.org/Iraq