وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەردەوامە لە هاندانی گەشەپێدانی پیشەسازیەکی داینەمیکی و مۆدێرن بۆ کەرتی پاڵاوتن و پاشکۆکانی لە هەرێمی کوردستاندا.

دەکرێت پێشنیاری پرۆژە (پرۆپۆزەڵەکان)ی کەرتی پیشەسازی پاڵاوتن و پاشکۆکانی (downstream)مان بۆ بنێرن لە رێی ماڵپەری پەیوەندیەوە لەسەر ئەم پێگەیە. پێویستە لە پێشنیارەکانی پرۆژەدا، پێشینەی مێژوویی کۆمپانیاکەت و توانای دارایی و هونەری و ئەزموونی پەیوەندیدار و هەروەها بیرۆکەی سەرەکی پێشنیارکراوی پرۆژەکەتی تێدا بێت کە پێشکەشی دەکەیت.

ئەگەر کۆمپانیایەکیت لەبواری خزمەتگوزاری نەوت و غازدا و ئارەزووت هەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز، پرۆسەیەکی جیا هەیە بۆ تۆمارکردن و رەزامەندی وەرگرتن بۆ دابینکەرانی خزمەتگوزاری. تکایە بڕوانەماڵپەری خزمەتگوزاریەکانی نەوت و غاز  بۆ ووردەکاریەکانی چۆنیەتی تۆمارکردن و بەشداربوون لە تەندەری خزمەتگوزاریەکاندا.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.