رێنماییەکان سەبارەت بە هاوردەکردن یان دووبارە هەناردەکردنەوەی کەرەستەی مەترسیدار بۆ بەکارهێنان لە پیشەسازی نەوت و غازدا

لە پێناو دڵنیابوون لەوەی کە کەرەستەی تەقەمەنی و کیمیایی و تیشکدەری بەکارهێنراو لە پرۆسەی گەڕاندا بە تەواوەتی کۆنترۆڵکراوە، وەزارەت رێنمایی توندی داناوە بۆ هاوردەکردن و دووبارە هەناردەکردن.

بۆ زانیاری سەبارەت بە رێنماییەکان و رێوشوێنەکانی مۆڵەتدان بە هاوردەکردن یان دووبارە هەناردەکردنەوەی کەرەستەی تەقەمەنی و کیمیایی و تیشکدەری بەکارهێنراو لە کەرتی نەوت و غازدا، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە رێگەی ماڵپەری پەیوەندیەوە.

رێنماییەکانی قەرەبووکردنەوەی زەوی و زار

کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان تەنها بە وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەتەوە دەتوانن لەسەر زەوی و زاری گوندنشینان کار بکەن و ئەویش تەنها بۆ ئەو ماوانەی کە رێکەوتنیان لەسەر دەکرێت.  

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی لەوە دەکات کە خەڵکی ناوچەکان قەرەبوو دەکرێنەوە کاتێک چالاکیەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان لەسەر زەوی و زاریان ئەنجام دەدرێت. بەپێی بڕیارێکی ئایاری 2013 ی وەزارەت، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکان کرێیەکی ساڵانە بدەن بەو خاوەن زەویانەی کە زەوی و زاریان دەکەوێتە ناوچەی بلۆکەکانی هەڵکەندنی بیری نەوتەوە.

وەزارەت لەگەڵ قایمقام و دەسەڵاتی ناوخۆیی، بڕیار لەسەر ئاستی قەرەبووەکە دەدەن لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک لەوانەش رووبەری زەویەکە و بە چ شێوەیەک زەویەکە بەکارهێنراوە یان کشتوکاڵی تێدا کراوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە. هەروەها کۆمپانیاکان دەبێت پابەند بن بە دانی کرێی ساڵانە بەو گوندنشینانەی کە بەکارهێنانی ئەو لەوەڕگە و زەویە بەردەڵانانە لەدەست دەدەن کە دەکەونە بلۆکەکانی هەڵکەندنەوە. خاوەن زەویەکان و خەڵکی ناوچەکان دەتوانن داواکاری بۆ قەرەبووی بەکارهێنانی زەوی پێشکەش بکەن لەرێی پڕکردنەوەی فۆرمە ستانداردەکانی داواکاریەوە کە لە لایەن وەزارەتەوە بەردەست دەخرێن.

تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری

کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت و غاز کە ئارەزوو دەکەن لە هەرێمی کوردستان کار بکەن یەکەمجار پێویستە لە وەزارەت خۆیان تۆمار بکەن، بڕوانە ئەم رێبەرەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.