حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای داڕشتنی سیاسەتی وزەدا بەرنامەی بنیاتنانی تواناکانی راگەیاندووە بۆ زامنکردنی ئەوەی سوودی راستەقینەی سامانی نەوت و غازمان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا هەستپێکراوە و بۆ بەرەوپێشبردنی شارەزاییەکانی ناوخۆدا بەکار دەهێنرێت.

لەگەڵ ئیمزاکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، کۆمپانیاکانی نەوت بڕە پارە یان پاداشتێک دەدەن بۆ بەرنامەی بنیاتنانی تواناکان ، کە پارەیەکە لە سەرەتادا دەبەخشرێت بۆ پشتگیریکردنی بەرنامە کۆمەڵایەتیە گەورەکان لەوانەش پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری. ئەم پاداشتانە بۆ پشتگریکردنی پرۆژەکانی وەک نەخۆشخانە، نیشتەجێبوون، قوتابخانە، زانکۆ، وێستگەکانی چارەسەرکردنی ئاو، فریاگوزاری مرۆیی، ئاساییش و هەروەها بۆ بەرنامە پیشەیی و تەکنیکیەکان و خوێندنی باڵا بەکاردەهێنرێن لەپێناو یاریدەدانی گەشەی هێزی کاری کوردستاندا.

سەرباری ئیمزاکردن لەسەر پاداشتەکانی بنیاتنانی تواناکان، کۆمپانیاکان بڕە پارەیەکی تریش دەدەن بۆ بنیاتنانی تواناکان کاتێک نەوتی قازانج (profit oil) بەرهەمدەهێنن، کە لە 2012 دا بریتی بووە لە سەدا 2.4 بۆ 4.8 ی نەوتی قازانج.

لە رێی ئەو پارە و پاداشتانەوە کە بە دیاریکراوی لە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشدا بۆ بەرنامەکە تەرخانکراوە، هانی کۆمپانیاکان دەدرێت و  بە پێی یاساش داوالێکراون ئاسانکاری بکەن لە گەشەپێدانی هێزێکی کاری ناوخۆیی تۆکمە و خزمەتگوزاری و ژێرخانێکدا کە لە داهاتوودا پشتی پێ ببەسترێت. بەرنامەکانی خستنەسەرکاری قوتابیانی زانکۆ یارمەتیدەرن لە فراوانکردنی هێزی کاری ناوخۆییدا. لە پێناو بەرفراوانکردنی هێزی کاری ناوخۆییدا، پلانی کردنەوەی سەنتەری نوێی راهێنانی پیشەیی داڕێژراوە بۆ  پشتگیریکردنی دامەزراندنی ناوخۆیی لە سەرانسەری کەرتەکەدا.

سەیری ئەم فلیمە دە خولەکیە بکە بە ناوی کوردستان _ کازیوەیەکی نوێ دەربارەی پاداشتەکانی بنیاتنانی تواناکان کە لە لایەن کۆمپانیاکانەوە دەدرێت و بەشدارن لە بنیاتنانی ژێرخان و خزمەتکردنی کۆمەڵگەکاندا.

هەروەها بڕوانە ئەم خشتەیەی خوارەوە بۆ بینینی پاداشتەکانی بنیاتنانی تواناکان کە لە هەموو گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشەوە وەرگیراون و چۆنیەتی بەکارهێنانیان:

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.