لەپێناو دروستکردنی خواست بۆ کەرتی گەڕان و بەرهەمهێنانی خێرا گەشەسەندووی کوردستان، هەرێمی کوردستان دەرگاکانی کردووەتەوە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری خزمەتگوزاری کێڵگەکانی نەوت. کەرتی خزمەتگوزاریەکانی نەوت و غاز تا ئێستاش بۆ گەشەپێدانی گەورە ئامادەیە لە کاتێکدا هەردوو لایەنی بیانی و ناوخۆیی چالاکیەکانیان لە هەرێمدا چڕتر دەکەنەوە. لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەدا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پابەند دەمێنێتەوە بۆ پشتگیریکردنی کەرتێکی خزمەتگوزاری بەهێز، لە رێی سەپاندنی لایەنی سەلامەتی و ئاساییشی چالاکیەکان، و ئاسانکاریکردنی بۆ گواستنەوەی شارەزایی و زانین بۆ هێزی کاری ناوخۆیی و پاڵپشتیکردن لە بەرەوپێشچوونی ژێرخان کە رێگە دەدات بە هەڵسەنگاندن و دەرهێنانی پڕاوپڕی سەرچاوەکان لە هەرێمدا.
چۆن دابینکەرێکی خزمەتگوزاریەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان تۆمار دەکەیت؟
پێویستە یەکەمجار هەموو کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە لە هەرێمی کوردستان خۆیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تۆمار بکەن. کاتێک تۆمار دەکرێن و رەزامەندیان بۆ وەردەگیرێت، دابینکەرانی خزمەتگوزاری بانگهێشتنامەیان پێدەگات بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیاکانی نەوتەوە تەندەر وەرگرن. ئەو کۆمپانیایانەی کە تەندەریان بۆ دەردەچێت دووبارە دواکراوە لێیان کۆمپانیاکانیان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمار بکەن. تکایە بڕوانە رێبەری تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری (PDF)، کە زانیاری لەسەر چۆنیەتی پەیوەندیکردن بە وەزارەتەوە سەبارەت بە تۆمارکردن لەخۆگرتووە.
خشتەی دابەشبوونی بەڵێندەران و خزمەتگوزاریەکان