بەپێی رێکەوتنێک کە لە ئەیلولی 2012 دا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراقدا ئەنجامدرا، هەرێمی کوردستان مافی بەدەستهێنانی 17% ی بەرهەمە پاڵێوراوەکانی عێراقی هەیە، لەگەڵ 17% ی نەوتی خاوی عێراق بۆ سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبا. بەڵام حکومەتی فیدراڵی ئەم مافەی بەرهەمە پاڵێوراوەکان بە تەواوەتی دابین ناکات بۆ هەرێم.
هەرێمی کوردستان لە میانەی بەرەوپێشچوونە خێراکەیدا، جەختی کردۆتە سەر بڵاوکردنەوەی قازانجەکان بەسەر خەڵکی عێراقدا. سیاسەتی تۆکمەی حکومەت بۆ غازی نەسووتێنراو ایکردووە تەواوی ئەو غازەی کە هەیەتی (بە غازی ناو کێڵگەی غازی سروشتی و غازی دۆزراوەی ناو کێڵگەی نەوتیشەوە) بە پلەی یەکەم بۆ بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا بەکاربهێنێت، کە ئەمەش هەرێمی کوردستان دەکاتە خاوەن گەورەترین رێژەی کارەبا لە سەرتاپای عێراقدا.
لە کاتێکدا کە پیشەسازی پاڵاوتن و پاشکۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فراوان بووندا، پرۆسەی چارەسەرکردنی ناوخۆیی پێترۆکیمیاویەکان لەوانەش ئەمۆنیا و یۆریا و پەینەکان، بازرگانی ناوخۆیی و هەرێمیی وزە بەهێز دەکات.