سەرچاوە کانزاییە دەوەڵەمەند و بەکارنەهێنراوەکانمان یارمەتیدەر دەبن لە فرەچەشنکردن و پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان. پەرەپێدانی سامانی کانزایی کوردستان هاندەر دەبێت بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی داهات و دروستکردنی دەرفەتی کار. هەروەها کاریگەری بەسوودیشی دەبێت لەسەر بوارەکانی تری ئابووری وەک کەرەستەی بیناسازی، پیشەسازیەکانی کانزاگەری، کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان.
وەزارەت سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای کانزاکانە بۆ دروستکرنی ئارەزوو بەرامبەر بە کەرتی کانزایی و بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەم کەرتە، لە کاتی پەرەپێدانیدا، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی کارکردن بەڕێوە دەبرێت. چاوەڕوان دەکەین کەرتی تایبەت لەڕێی وەبەرهێنانکردن و پەرەپێدانی پیشەسازیە کانزاییەکانمانەوە رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت.
رەشنوسێکی یاسای کانزا ناپۆڵاییەکان چاوەڕێی پەسەندکردنە لە پەرلەمانی کوردستان و لە قۆناغێکی تریشدا رەشنوسێکی یاسای کانزا پۆڵاییەکان ئامادە دەکرێت.