تاوەکو ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتیە کارکەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەشداریی بەرچاویان کردووە لە دابینکردنی پشتگیری دارایی بۆ دەستپێشخەری مرۆیی پیشەسازی نەوت و غازی کوردستان، لەوانەش کۆمپانیاکانی گەڵف کیستۆن، گەنەل ئێنێرجی، تاقە، شێڤرۆن، هێس، ماراسۆن، ئۆیل سێرچ، وێسترن زاگرۆس. تاکو ئێستا بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ ئەم دەستپێشخەریە دابینکراوە.
کۆمپانیا ناوخۆییەکانی وەک کار گروپ، لە رێگەی دامەزراوەیەکی خێرخوازی خۆیەوە، پارەی بۆ چەندین پرۆژەی فریاگوزاری دابینکردووە و جێبەجێی کردوون.
لە هەمان کاتدا کۆمپانیا خزمەتگوزاریەکانیش، لەوانەش گروپی خزمەتگوزاری نەوت و غاز و کۆمپانیا ئێنسن، هاتوونەتە پێشەوە بۆ بەخشینی هاوکاری دارایی و یارمەتی کرداریی.
ئەگەر کۆمپانیاکەت دەیەوێت بەشدار بێت لە دابینکردنی هاوکاری داراییدا بۆ دەستپێشخەری مرۆیی پیشەسازی نەوت و غازی کوردستان یان پێویستی بە زانیاری زیاترە لەم بارەیەوە، تکایە لە رێگەی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە: KOGHI@mnr.krg.org
بەپێی دەستپێشخەری مرۆیی پیشەسازی نەوت و غازی کوردستان، هاوکاریە داراییەکان راستەوخۆ لە کۆمپانیاکانی نەوت و غازەوە دەدرێت بە ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیە ناحکومیەکان کە بەشدارن لە دابینکردنی فریاگوزاریدا بۆ ئاوارەکان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشینە نادات بە هیچ یەکێک لە ئاژانس و رێکخراوە ناحکومیەکان.
تکایە بڕوانە لاپەڕەی رێکخراوە ناحکومیەکان بۆ بینینی لیستی ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیە ناحکومیەکان کە پشتیگری لە دابینکردنی فریاگوزاری مرۆیی دەکەن بۆ ئاوارە سووریەکان لە هەرێمی کوردستان عێراق.