هەرێمی کوردستان سەرکەتووانە کۆمەڵێک کۆمپانیای پێشەنگی نەوت و غازی لە پتر لە 30 وڵاتەوە راکێشاوە. گرێبەستەکانی ئێمە (گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش)، کە ئاستێکی جیهانیان هەیە، بە سەرنجراكێش و دادپەروەرانە ناسراون و رێی بە کۆمپانیاکان داوە وێنای وەبەرهێنانەکانیان بکەن لە چوارچێوەی ژینگەیەکی پێشبینیکراو و ئارامی هەرێمدا.
دەکرێت پێشنیاری پرۆژەکان (پرۆپۆزەڵەکان)ی کەرتی گەڕان و بەرهەمهێنان (upstream)مان بۆ بنێرن لە رێی ماڵپەری پەیوەندیەوە لەسەر ئەم پێگەیە. پێویستە لە پێشنیارەکانی پرۆژەدا، پێشینەی کۆمپانیاکە و، توانای دارایی و تەکنیکی و ئەزموونی پەیوەندیدار و هەروەها بیرۆکەی سەرەکی پێشنیارکراوی پرۆژەکەتی تێدا بێت کە پێشکەشی دەکەیت.
نموونەیەکمان لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش (PSC) خستووەتەڕوو لەگەڵ گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش(PSCs)دا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەدواداگەڕان و بەرهەمهێناندا ئیمزای کردوون.
تکایە تێبینی ئەوە بکە ئەگەر دابینکەری خزمەتگوزاری نەوت و غازیت و دەتەوێت خزمەتگوزاریەکانت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز دابین بکەیت، پرۆسەیەکی جیا هەیە بۆ تۆمارکردن و رەزامەندی وەرگرتن بۆ دابینکەرانی خزمەتگوزاری. تکایە بڕوانە ماڵپەری خزمەتگوزاریەکانی نەوت و غاز بۆ ووردەکاریەکانی چۆنیەتی تۆمارکردن و بەشداربوون لە تەندەری خزمەتگوزاریەکاندا.