بە پشتبەستن بە دەستووری عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەرەی داوە بە سیاسەتەکانی ووزە.
سیاسەتە گشتگیرەکانمان بریتین لە:
· بەکارهێنانی دانایانەی سەرچاوە سروشتیەکان بۆ سوودگەیاندن بە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.
· دەستپێکردن لە قۆناغی نەبوونی پیشەسازی هێدرۆکاربۆناتەکانەوە لە 2005 دا و پەرەپێدانی خێرای کەرتێکی نەوت و غازی مۆدێرن و کێبڕکێکەر کە دەبێتە کۆڵەکەی ئابووری هەرێمی کوردستان.
· بەدیهێنانی پێویستیە ناوخۆییەکان بۆ ووزە و کارەبا و سووتەمەنی.
· زیادکردنی هەناردەکردن، لەپێناو بەشداربوون لە بەدەستهێنانی داهاتی بەرز بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
· بەدیهێنانی بەناوخۆییکردنی 90%ی هێزی کاری نەوت و غاز بە هاتنی 2016.
· دانانی سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەتی خەڵکدا، دڵنیابوون لەوەی کە بەشدار دەبێت لە پشتگیریکردنی توانای کۆمەڵایەتی و ژێرخاندا.
هەندێک لەو ستراتیژانەی بەکاریان دەهێنین بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانمان:
· بوونە دابینکەرێکی متمانەپێکراو و جێگیر و مسۆگەری نەوت و غاز بۆ بازاڕە نێودەوڵەتیەکان.
· راكێشانی سەرنجی کۆمپانیا نێودەوڵەتیە بە ئەزموونەکان بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی پێشکەشکردنی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشەوە کە گرێبەستی تۆکمە و توندن بەڵام لە هەمان کاتدا دادپەروەر و زۆر شەفافن.
· کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە یاساگەلی شەفاف و دادپەروەرانەی نەوت و غاز و هاوبەشیپێکردنی داهاتەکان بۆ عێراق بە زووترین کات تێدەپەڕێنرێن.
· دڵنیابوون لەوەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەرفەتی کاریان لە پیشەسازی نەوت و غازدا هەیە و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکاندا بۆ گەشەدان بە شارەزاییەکانی هێزی کاری ناوخۆ.
· پەرەپێدانی پیشەسازیەکانی وەکو پاڵاوتن و پاشکۆکانی (downstream industries).
· پابەندکردنی کۆپانیاکان لە ڕێی یاساوە بۆ بەدیهێنانی پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی کارپێکردنی پیشەسازی پێترۆل سەبارەت بە ژینگە و ئەو لایەنەشی کە کۆمپانیاکان ملکەچی یاساکانی هەرێمی کوردستانن لەپێناو پاراستنی ژینگەدا.
· پابەندکردنی کۆمپانیاکان بە یاسا بۆ بەخشینی پاداشتەکانی بنیاتنانی توانا (Capacity- Building Payments) لەپێناو بەشداربوون لە پشتگیریکردنی بنیاتنانی توانای کۆمەڵایەتی و ژێرخاندا.