شەفافیەت و دادپەروەری بوونەتە بەردی بناغەی یاسا و سیاسەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان. دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرهاتوو (EITI) وەک ماددەیەک خراوەتە یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007ی هەرێمی کوردستانەوە.
لەپێناو زامنکردنی ئەنجامدانی پرۆسەیەکی تەندەرلێدانی کێبەرکێکراو و دادپەروەرانە و شەفاف، پرۆسەی کڕین لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێکهاتووە لە هەوڵێکی هاوبەش لە نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتدا. وەزارەت دڵناییی دەکات لەوەی کە هەموو داواکارە تۆمارکراوەکانی تەندەر بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەوەی لەکوێدا شیاوبێت تەندەر لێبدەن.