هەرێمی کوردستان لە میانەی بەرەوپێشچوونە خێراکەیدا، جەختی کردۆتە سەر بڵاوکردنەوەی قازانجەکانی سامانی هێدرۆکاربۆنەکان بەسەر خەڵکی عێراقدا. سیاسەتی تۆکمەی حکومەت بۆ نەسووتاندن وایکردووە تەواوی ئەو غازەی کە هەیەتی (بە غازی ناو کێڵگەی غازی سروشتی و و ‌غازی دۆزراوەی ناو کێڵگەی نەوتیشەوە) بە پلەی یەکەم بۆ بەرهەمهێنانی ووزە بەکاربهێنێت، کە ئەمەش هەرێمی کوردستان دەکاتە خاوەن گەورەترین رێژەی کارەبا لە سەرتاپای عێراقدا. ئەمڕۆ توانای ووزە لە هەرێمی کوردستاندا لە 2.25  گێگاوات تێپەڕیوە، دەکرێ لە ئایندەیەکی نزیکیشدا 6 گێگاواتی تر بۆ تۆڕی کارەبا زیاد بکرێت. ئەم زیادەیەش وا دەکات هەرێم بتوانێ ووزە بۆ پارێزگا و هەرێمە دراوسێکانیش دابین بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوایەکی پتەوی بەوە هەیە کە دەبێت سەرچاوە هێدرۆکاربۆنیەکان و بەرهەمهێنانی ووزە سوود بە هەموو عێراقیەکان بگەیەنێ و بەکاربهێنرێت بۆ پتەوکردنی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی ئاشتیخوازانە و هەماهەنگی وڵات، بەو شێوەیەی کە لە دەستووری 2005 ی عێراقیدا وێناکراوە.  

گرنگترین هەواڵ

گرنگترین هەواڵ

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.