بەپێی رێکەوتنێک کە لە ئەیلولی 2012 دا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراقدا ئەنجامدرا، هەرێمی کوردستان مافی بەدەستهێنانی 17% ی بەرهەمە پاڵێوراوەکانی عێراقی هەیە، لەگەڵ 17% ی نەوتی خاوی عێراق بۆ سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبا. بەڵام حکومەتی فیدراڵی ئەم مافەی بەرهەمە پاڵێوراوەکان بە تەواوەتی دابین ناکات بۆ هەرێم.

لەپێناو بەدیهێنانی خواستی ناوخۆییمان و یارمەتیدان بۆ خزمەتکردنی پێویستیی ناوچەکانی تر، هەرێمی کوردستان گەشە بە کەرتی پاڵاوتن دەدات. لەگەڵ ئەنجامدانی وەبەرهێنانی زیاتردا، توانای پاڵاوتنی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی 2013 دا نزیک دەبێتەوە لە 150,000 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا کە لەئێستادا 100,000 بەرمیلە.

ئەم وەبەرهێنانانە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەن خواستی ناوخۆییمان بۆ بەرهەمی پاڵێوراو بەدیبێت کە بریتیە لە 130,000 بەرمیل لە رۆژێکدا، و دەرگای  ئەو ئەگەرەش دەخاتە سەر پشت بۆ خزمەتکردن و یارمەتیدانی پارێزگا دراوسێکان لە ئایندەدا.

هەردوو پاڵاوگەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە خاوەندارێتی دەکرێن و بەڕێوە دەبرێن.

پاڵاوگەی کار لە نزیک شاری هەولێر، کە لەلایەن کۆمپانیای (کار)ی کوردیەوە بەڕێوە دەبرێت، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 80,000 بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا، لەگەڵ پلانێکدا بۆ بەرزکردنەوەی توانا بۆ 100,000 بەرمیل لە 2014 دا.

پاڵاوگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، کە لەلایەن کۆمپانیای (وزە پێترۆلیەم)ی کوردیەوە بەڕێوە دەبرێت، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 34,000 بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا، لەگەڵ پلانێکدا بۆ بەرزکردنەوەی توانا بۆ 80,000 بەرمیل لە 2014 دا.

سەرباری ئەمەش، لە کێڵگەی تاوکێ لە پارێزگای دهۆک، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی خاوەنی پاڵاوگەیەکی بچووکە کە نەوتی خاو ئامادە دەکات لەپێناو دەستکەوتنی خەسڵەتی هەناردەکردندا، و توانای بەرهەمهێنانی 5,000 بەرمیلی هەیە لە رۆژێکدا.

 کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان یارمەتی پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانایان، و ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە داهاتوودا کارامەییان زیاتر بکرێت تاوەکو نەوت بگۆڕدرێتە سەر بەرهەمە سووکەکانی وەک غاز و دیزڵ.

بەرهەمهێنانی نەوت و غازی خاو بڕێکی زۆر لە کەرەستەی خاو دابین دەکات بۆ کارگە پێترۆکیمیاویەکان و کارگەکانی پەین و ئامۆنیۆم و چالاکیەکانی تری پیشەسازی پاڵاوتن و پاشکۆکانی. ئەو کۆمپانیایانەی ئارەزوویان هەیە لە کەرتی پاڵاوتن و پاشکۆکانیدا لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە پەیوەندی بکەن بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە.

توانای بەرزبوەوەی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکان لەنێوان 2013 - 2015:

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.