لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دووڕیانی نێوان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، پێگەیەکی نموونەیی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی گرنگ لە دابینکردنی وزەدا بۆ جیهان. لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکان لە قۆناغی گەڕانەوە دەچنە سەر بەرهەمهێنان، کوردستان ئامادە دەبێت ببێتە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان.

رێگەی نەوت لە کێڵگە بەرهەمهێنەرەکانی کوردستانەوە پێشتر بە هێڵی بۆریەکانی کەکوک– جیهاندا تێپەڕ بووە لە رێگەی هێڵێکی دوانەیی هەناردەکردنەوە. ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان هێڵێکی بۆری هەناردەکردنی نوێ دروستدەکات کە بە هاتنی ساڵی 2015 لە توانایدا دەبێت 1 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بگوازێتەوە بۆ سنووری تورکیا. هێڵی بۆریەکە لە خورمەڵەوە درێژدەبێتەوە تا فیشخابوور لەسەر سنووری تورکیا و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی 2013 دا بکەوێتە گەڕ، و سەرەتا 150,000 بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا دەگوازێتەوە. رەفتارکردن وەک هاوبەشێکی ستراتیجی لە ناوچەکەدا، وادەکات داهاتەکانی هەناردەکردنی ووزەی کوردستان بتوانێت سوود بە هەموو عێراق بگەیەنێت.

بە مەبەستی بەستنەوە بە ژێرخانی هەناردەکردنەوە، هێڵێکی سەرەکی نوێی بۆری 81 کیلۆمەتری ناوخۆیی لە تەق تەقەوە بۆ خورمەڵە تەواو بووە. چاوەڕوان دەکرێت تا بڕی 150,000 بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرهەم بهێنرێت لە تەق تەقەوە – کە یەکێکە لەو کێڵگانەی سەرەتا کە پێ بنێتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە–  بۆ خورمەڵە کە دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە پاڵاوگەی هەولێر و هێڵی بۆریەکانی هەناردەکردنەوە. هێڵی بۆریەکانی تەق تەق– خورمەڵە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات درک بە تەواوی بەرهەم و توانای هەناردەکردنی کێڵگەی تەق تەق بکات.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.