هەرێمی کوردستان بڕی 200 تریلیۆن پێ سێجا (5.7 ترلیۆن مەتر سێجا) یەدەگی غازی سروشتی هەیە، کە بریتیە لە 3% ی تێکڕای یەدەگی جیهان. ئەمەش رۆڵێکی گرنگ دەدات بە پێگەی کوردستان لە بازاڕە هەرێمیەکانی غازدا.

لە ساڵی 2003ەوە، بڕێکی زۆر لە دۆزینەوەکانی غاز ئەنجامدراوە و توانای بەرهەمهێنانی غازیش سەلمێنراوە. لە کاتێکدا چالاکیەکانی بەدواداگەڕان لە چڕ بوونەوەدان، بە دڵنیاییەوە غازی زیاتر دەدۆزرێتەوە و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.

سیاسەتی ئێمە بە پلەی یەکەم پڕکردەنەوەی پێویستیی ناوخۆییە بۆ وزەی کارەبا و بەکارهێنانە پیشەسازیەکان و ئنجا هەناردەکردن. هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە خەڵکی عێراق کەڵک لە سامانی ژێر زەوی وەربگرن. لە ئێستادا غاز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بەکار دێنین و هەروەها یارمەتی هەندێ لە پارێزگا دراوسێکانمان دەدەین لە دابینکردنی کارەبادا وەک پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و بەم زوانەش سەڵاحەدین. حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی پەرەپێداوە بۆ بەرهەمهێنانی وزە کە پشتی بەستووە بە غاز و توانای هەنوکەیی 3 گێگاواتە لەگەڵ بەرهەمهێنانی 3 گێگاواتی تریشدا لە ئایندەیەکی نزیکدا. ئەو بڕە غازەی کە زیادە بێت، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیە ناوخۆییەکان و تۆڕی ناوخۆی غاز بەکاردەهێنرێت.

دواتر، غازی بەردەست هەناردەی تورکیا دەکرێت، کە گەورەترین بەکاربەری غازە لە ناوچەکەدا. چاوەڕواندەکرێت یەکەم هەناردەی غاز لە 2016 دا ئەنجام بدرێت، ئەمەش سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ تورکیا دەستەبەر دەکات. هەروەها، کوردستان چاوی بڕیوەتە ئەوروپاش کە پێویستی بە سەرچاوەیەکی دابینکردنی مسۆگەر و متمانەپێکراو و هەمەچەشنی غازە.

سیاسەتێکی تۆکمەمان هەیە بۆ سووتاندنی غاز. لەپێناو دڵنیابوون لەوەی کە هەموو بڕێکی غاز بەکار دێت و سووتاندیش تا کەمترین راددە دە‌هێڵرێتەوە، هانی کۆمپانیاکان دەدەین پلانیان خۆیان هەبێت بۆ لایەنی بەکارهێنانی غاز.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.