هەرێمی کوردستان لە میانەی بەرەوپێشچوونە خێراکەیدا، جەختی کردۆتە سەر بڵاوکردنەوەی قازانجەکان بەسەر خەڵکی عێراقدا. سیاسەتی تۆکمەی حکومەت بۆ نەسووتاندنی غاز وایکردووە تەواوی ئەو غازەی کە هەیەتی  (بە غازی هاوەڵ)یشەوە بە پلەی یەکەم بۆ بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا بەکاربهێنێت، کە ئەمەش هەرێمی کوردستان دەکاتە خاوەن گەورەترین رێژەی کارەبا لە سەرتاپای عێراقدا.

لە ساڵی 2007 دا، توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا 482 مێگاوات بوو. ئەمڕۆ، نزیک بووەتەوە لە 3 گێگاوات. لە ئایندەیەکی نزیکیشدا، دەشێت 3 گێگاواتی تر زیاد بکرێت بۆ تۆڕی کارەبا. ئەم زیادەیەش وا دەکات هەرێم بتوانێ ووزە بۆ پارێزگا و هەرێمە دراوسێکانیش دابین بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕوایەکی پتەوی بەوە هەیە کە سەرچاوە هێدرۆکاربۆنەکان و بەرهەمهێنانی ووزە دەبێت سوود بە هەموو عێراقیەکان بگەیەنێ و بەکاربهێنرێت بۆ پتەوکردنی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی ئاشتیخوازانە و هەماهەنگی وڵات، بەو شێوەیەی کە لە دەستووری 2005 ی عێراقیدا وێناکراوە. نزیکەی 1.5 ملیار دۆلار وەبەر‌هێنانی پێوەکراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا.

لە کاتێکدا وێستگەکانی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا پشتیان بەستووە بە تۆرباینی غازیی جووت– سووتەمەنی کە دەکرێت بە غاز و بە دیزڵیش ئیش بکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتە سەر دانانی ئەو وێستگانەی کە بە غاز کار دەکەن چونکە خێراترین و چوستترین دەزگای بەرهەمهێنانی کارەبان، و بەهۆی ئەو غازەوە کار دەکەن کە لە خۆرمۆر و خورمەڵە و کێڵگەکانی ترەوە دابین دەکرێت.   

ئەمەش بووەتە مایەی بەرنامەیەکی متمانە پێکراوی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بە ئاسانی بەرفراوان دەکرێت و خێراش گەشە دەکات. لەگەڵ بەرفراوان بوونی پلانی بەرهەمهێنانی غازدا، وێستگەی تری نوێی کارەبا غازیان بۆ دابین دەکرێت لە رێگەی تۆڕی گەشەکردووی هەرێمیی غازەوە.

هەروەها بڕوانە نەخشەی ژێرخانی ووزەی کارەبا و ژمارە و پێشبینیەکانی بەرهەمهێنانی ووزەی کارەبا.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.