لەگەڵ 45 ملیار بەرمیلی خەمڵێنراو لە نەوتی یەدەگ، هەرێمی کوردستان ئامادەیە ببێتە بەشێکی بنچینەیی بوژانەوەی عێراق و یاریکەرێکی سەرەکی لە بازاڕەکانی نەوتی جیهاندا. هەرێم نیازی پەرەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و غازی هەیە بەپێی دەستووری 2005 ی عێراق و بەدیهێنانی ئەوپەڕی سوود لەو بەرەوپێشچوونە بۆ گەلی عێراق. لەساڵی 2003 ەوە هەرێم زیاتر لە 40 کۆمپانیای وزەی لە پتر لە 30 وڵاتەوە راکێشاوە.
لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دووڕیانی نێوان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا، پێگەیەکی نموونەیی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هابەشێکی گرنگ لە دابینکردنی وزەی جیهاندا. لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکان لە بەدواداگەڕانەوە دەچنە سەر بەرهەمهێنان، کوردستان ئامادە دەبێ ببێتە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهان.