د. ئاشتی هەورامی لە ئایاری 2006ەوە وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان دەستنیشانکراوە و لە 28ی تشرینی یەکەمی 2009دا لە کابینەی شەشەم دەستنیشانکراوەتەوە کە بە دوای هەڵبژاردنەکانی تەمموزی 2009ی پەرلەمانی کوردستاندا هات. هەروەها لە 5ی نیسانی 2012دا لە حەوتەم کابینەی حکومەت دانرایەوە.

 بەرلەوەی بێتە ریزی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، دکتۆر هەورامی چەندین پۆستی بەرزی لە کەرتی تایبەتی نەوتدا وەرگرتووە. لە ساڵی 1948 لە سلێمانی لەدایک بووە.  دکتۆر هەورامی بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی نەوت لە زانکۆی بەغدا لە ساڵی 1971 وەرگرتووە و لە 1971 تا 1974 وەک ئەندازیارێک لە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراقی (INOC) لە بەسرە کاری کردووە.

دوای ئەوەی چووەتە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، دکتۆر هەورامی لە 1975 تا 1982 وەک ئەندازیارێک لە دەریای باکوور لە سکۆتلەندا بۆ کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بەریتانی کاریکردووە. لە 1978 پلەی دکتۆرای لە ئەندازەی یەدەگی نەوت لە سکۆتلەندا وەرگرتووە، لە 1982 تاکو 1985 وەک ئەندازیاری پێشکەوتووی نەوت بۆ کۆمپانیای ئینتێرا لە لەندەن کاریکردووە. لە 1985 تاکو 1988 ئەندازیاری پێشکەوتوو بووە بۆ کۆمپانیایەکی راوێژکاریی دۆزینەوەی نەوت، لە 1988 تا 1999 خاوەن و بەڕێوەبەری DUK بووە کە کۆمپانیایەکی سنوورداری ئەندازە و خزمەتگوزاری بووە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا. لە 1999 بووەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ECL Group Plc. دوای خانەنشینی لە ECL، لە ساڵی 2006 وەک وەزیری سامانە سروشتیەکان دەستنیشانکرا. دکتۆر هەورامی هاوسەردارە و سێ منداڵی هەیە.

بۆ بینینی چاوپێکەوتنێکی د. ئاشتی هەورامی، کلیک لێرە بکە

بۆ خویندنەوەی چاوپێکەوتنێکی د. ئاشتی هەورامی  کلیک لێرە بکە   

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.