لە ژێر سایەی دەستووری عێراقی 2005 دا، پەرلەمانی کوردستان یاسای نەوت و غازی لە 2007 دا دەرکرد بۆ پشتگیریکردن لە پەرەپێدانی هێدرۆکاربۆناتەکانی هەرێم. ئەم چوارچێوە یاساییە پشتگیری دەکات لە ژینگەیەکی وەبەرهێنانی دادپەروەرانە و شەفاف و، گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش دادەمەزرێنێت کە هاوسەنگی لەنێوان ریسک و پاداشتەکانی وەبەرهێناندا دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا.
هەر وەک لە بەشی دەیەمی یاسای نەوت و غازی کوردستاندا هاتووە، گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش پەیڕەوی لە پێوەرێکی گۆڕاو دەکەن لەنێوان دانی رێژەکانی موڵکانە (Royalties) و قازانجەکاندا. بەخشینی موڵکانەیەکی ستاندارد بە رێژەی %10 ی تێکڕای نەوتی بەرهەمهاتوو دانراوە و، بەڵێندەرانیش مافی بەدەستهێنانی لانی زۆر %40 ی نەوتی بەرهەمهاتوویان هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی تێچوونەکانیان. گرێبەستەکان رێگە دەدەن بە مۆڵەتی بەدواداگەڕانی سەرەتایی پێنچ ساڵیی لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکاندا بۆ ماوەی حەوت ساڵ. کاتێک دۆزینەوە بەدەستدێت، مۆڵەتێکی 20 ساڵی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام دەبەخشرێت لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی زیاتردا لە رێگەی دانوستانەوە.
سادەیی، شەفافیەت و دادپەروەریی ئەم گرێبەستانە لەلایەن سەرانسەری کۆمەڵگەی ووزەی جیهانەوە دانیانپێدانراوە و ستایشکراون. راپۆرتێکی د. پێدرۆ ڤان میۆرز، کە پسپۆڕێکی جیهانیە سەبارەت بە رژێمە داراییەکانی پێترۆل، گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی کە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان هانی کۆمپانیاکان دەدەن بە پەسەندکراوترین شێوە کارەکانیان بە ئەنجامبگەیەنن و بەشێوەیەکی باشتر خزمەت بە بەرژەوەندیە نیشتمانیەکانی عێراق بکەن لەچاو گرێبەستەکانی خزمەتگوزاری وەزارەتی نەوتی عێراقدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆدێلێکی لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش دەستەبەرکردووە، کە هەموارکراوەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی یاسای نەوت و غازی کوردستان.
ئەم خشتەیەی خوارەوە ژمارەی ئەو گرێبەستانەی بەرهەمهێنانی هاوبەش پیشان دەدات کە لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 2006 بۆ 2013 ئیمزاکراون:
ئەم دایەگرامەی خوارەوە چۆنیەتی کارکردنی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش پیشاندەدات لە هەرێمی کوردستان: