هەواڵ و زانیاری لەسەر چۆنیەتی هاوکاری کۆمپانیاکانی نەوت بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان کە لەدەست هێرشەکانی داعش رایانکردووە. لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠١٤دا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەستا بە فراوانکردنی دەستپێشخەری مرۆیی نەوت و غازی کوردستان لەپێناو یارمەتیدانی ئەو دەیان هەزار ئاوارە ناوخۆیی و پەنابەرانەی کە لەدەست داعش هەڵهاتبوون.
لێرەدا دەتوانیت لەبارەی یارمەتی و هاوکاریە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان بخوێنیتەوە.
هەواڵ و زانیاری سەبارەت بەو پرۆژانەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە لە هەرێمی کوردستان هاوکاری داراییان بۆ دابینکراوە و لەلایەن رێکخراوە ناحکومیەکانەوە جێبەجێ کراون بۆ ئاوارەکانی سووریا بەپێی دەستپێشخەری مرۆیی پیشەسازی نەوت و غازی کوردستان.