وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە خۆشحاڵییەوە دامەزراندنی سیستمی نوێی تۆمارکردنی کۆمپانیای خزمەتگوزاریی نەوت (OSC) و لیستی فرۆشیارە پەسەندکراوەکان (AVL) لەرێی پۆرتاڵی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە رادەگەیەنێت کە ئێستا کراوەیە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکان. دوای تاقیکردنەوەی ئەو سیستمە بە سەرکەوتوویی بۆ ماوەی ٨ هەفتە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوا دەکات لە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت (OSCs) ، ئەوانەی کە خوازیارن خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بە کۆمپانیاکانی سەرکار لە هەرێمی کوردستان بکەن، ناوی خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تۆماربکەن و بەشداربن لە لیستەکانی پەسەندکراوی فرۆشیاران (AVLs) ی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان.

ئەم سیستمە نوێیە ریگەدەداتە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت بۆ ئەوەی:

  • لە هەر شوێنێکی جیهان و لە دوورەوە داوای تۆمارکردنی ناوەکانیان بکەن
  • جۆری خزمەتگوزارییەکانیان لە چوارچێوەی کۆمەڵە کاتالۆگێکی هەمەلایەنی لیستەکانی فرۆشیارە پەسەندکراوەکان(AVLs) هەڵبژێرن
  • راستەوخۆ داوابکرێن بۆ بەشداریکردن لە تەندەرەکان لەرێی سیستمی AVL وە
  • دڵنیابن لە بەشداری پێکردنیان لە هەموو ئەو تەندەرانەی کە پەیوەستن بەو خزمەتگوزارییانیەی پێشتر تۆماریانکردووە
  • گۆڕانکاری لە پرۆفایلی خۆیان بکەن بەشێوازێکی ئاسان و لەرێی سیستمێکی سەلامەت  

وەک بەشێک لە پرۆسەی تۆمارکردن، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری نەوت داوایان لێدەکرێت ئەو زانیارییانە رادەست بکەن کە پەیوەستن بە رەوشی دارایی، چۆنییەتی کارکردن، چۆنییەتی رەچاوکردنی مەرجەکانی سەلامەتی و پەرەپێدانی کۆمپانیاکان، هەروەها ئەو زانیارییە تەکنیکییانەی کە پەیوەستن بەو لیستانەی کۆمپانیاکان خوازیارن ناویان تێیاندا تۆماربکرێت و زیاترن لە 200 لیست.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هانی ئەو کۆمپانیانەی بواری خزمەتگوزاری نەوت دەدات کە پێشتر لە سیستمی کۆندا تۆمارکراون، هەرچی زووترە دەست بە داواکاری بکەن بۆ تۆمارکردنی نوێ، چونکە سیستمی کۆن تا سەرەتای ساڵی 2017 ئیکسپایەر دەبێت و کاری پێناکرێت و تەنیا ئەو کۆمپانیانەی کە ناویان هەیە لە لیستەکانی نوێی فرۆشیارە پەسەندکراوەکان(AVLs) شیاون بۆ وەرگرتنی داواکاری بۆ بەشداریکردن لە تەندەری کۆمپانیاکانی سەرکار کە لەرێی پۆرتاڵی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە رایدەگەیەنن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە registration@mnr.krg.org. وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەروەها هانی ئەو کۆمپانیانە دەدات کە نیازی تۆماکردنی داواکارییەکانیان هەیە بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە کۆنفەرانسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان-عێراق کە لە رۆژانی 5-7 ی مانگی کانوونی یەکەم لە لەندەن بەرێوەدەچێت. لە کۆنفەرانسەکەدا تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئامادەن بۆ وەڵامدانەی هەر پرسیارێک.

ئەو کۆمپانیانەی خوازیارن داواکارییەکانیان تۆماربکەن، دەتوانن ئەم کارە لەرێی کلیک کردن لەسەر لینکی خوارەوە دەستپێبکەن.

(https://www.mnronline.com/Registration/)

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.