لە ئێوارەی رۆژی هەینی ( 18/11/2016 ) کەناڵی (NRT) دیسانەکە بەردەوام بوو بە بڵاوەکردنەوەی ژمارەی ساختە و چەواشەکار هەر وەک وەزارەتمان لە رێکەوتی (17/11/2016) زۆر بە روون و ئاشکرایانە سکاڵا یاسایی یەکەی بڵاوکردۆتەوە و بەڵام جگە لە بێدەنگی کەناڵی ناوبراو هیچ وەڵامێکی تری نەبوو تەنها دووبارە کردنەوەی سیناریۆیەکی تری ساختە بۆ ئەوەی بەرچاوی خەڵک تاریک بکات هەر بۆیەش بە پێویستی دەزانین ئەم روونکردنەوەیەی خوارەوە بە خەلکی کوردستان بکەین :

  1. داتاکانی (NRT) کە گوایە داتای نهێنی وەزارەتمانە – ئێمە تەحدای کەناڵی ناوبراو دەکەین کە وەزارەتمان هیچ داتای نهێنی و شاراوەی نی یە سەربارەت بە بەرهەم هێنانی نەوت .
  2. ژمارەکانی خۆیان بەو ( کۆ و کەم و جارانەی ) کردوویانە ناکاتە ( 36.000.000) ملیۆن بەرمیل بەڵکو (34.000.000) ملیۆن – بەڵام وا دیارە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بیەوێت (36.000.000) ملیۆن ساختە بکات لای گرنگ نەبێت کە هەندێ ئەلف و بێ ی حیسابی هەن دەبێت لەبەر چاوی بگرێت وەک ئەوە وابێت کە خەڵکی کوردستان ناتوانن ئەم راستیە بزانن . وا دیارە حاسیبەی ژمارە ساختەکانیان لە مامۆستایەکەیان وەرگرتبێت .
  3. هەر لە هەمان پەخشی تەلەفزیۆنی و ئەوەی کە بڵاو بۆتەوە  دەردەکەوێت کە ئەم بەڵگەیەی باسی دەکەن کە ئێمە نازانین سەرچاوەکەی چی یە و چۆنە – زۆر ڕوون نیشانی دەدات کە داتاکانیان هی ساڵی ( 2015) یە و لە مانگی ( 4 ) بۆ مانگی (12) یە . هەروەها باسی لە بەکارهێنانی خۆماڵی دەکات , کەچی (NRT) بە بەرهەم هێنان هەژماری کردووە ...؟؟؟ وەک ئەوە کە لای خوارەوە ڕوونە :بڵاوکراوەی (NRT) خۆی ( تکایە لێرە کلیک بکە )
  4. کەناڵێ ناوبراو دوور لە هەموو ئەخلاقێکی پیشەیی سوورە لەسەر داتایەک کە گوایە (نهێنی )یە , هەروەک بۆتان دەردەکەوێـت لە بەڵگەی سەرەوە نیشانە بە ساڵی (2015) دەدات – سەرەڕای بەڵگەیەکی ساختەو سەقەت بەڵام حیسابێک بۆ ساخەتەکەی خۆیان نەکردووە کە لە مانشێتی راپۆرتەکەیان باس لە ( شەش مانگی رابردوو ) دەکات واتە مانگی یەک – تاکو –مانگی شەشی (2016) بەڵام لە بەڵگە ساختەکاەکەیان ئاشکرایە کە هی ساڵێ (2015) .
  5. وەزارەتمان دووپاتی دەکاتەوە کە سەرجەم رێکارە یاسایی یە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ دەست هێنانی مافەکانی , کە کەناڵێکی تەلەفویۆنی ناهەقانە بەرامبەر کەرتی نەوت و گاز و خەڵکی کوردستان ئەنجامی دەدات , بۆ زانینی زیاتر لەسەر سەرجەم ووردەکارییەکانی سکاڵا یاسایی یەکەی وەزارەتمان و داوای قەرەبوو کردنەوەی بڕی یەک ملیار ە پێنج سەد ملیۆن دۆلار لە کەناڵی (NRT) , بفەرموون بە لینکی وەزارەتمان لە خوارەوە : بڵاوکراوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ( لێرە کلیک بکە )
  6. بۆ ئەوەی لای خەڵک روون و ئاشکرا بێت سەرجەم داتاکانیان دوورن لە هەموو جۆرە ڕاستیەک بفەرموون بە خشتەی لا خوارەوە : خشتەی بەراووردکردنی نێوان ژمارە ڕاستەقینەکانی وەزارەت و ژمارە ساختەکانی (NRT) ( تکایە لێرە کلیک بکە ).

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.