دوای بلاو کردنه وه ی چه ند ڕاپۆرتێکی ساخته و چه واشه کاری له لایه ن ڕادیۆ و ته له فزیۆنی نالیا (NRT ) به شێوه یێکی ئه نقه ست سه باره ت به داهات و به رهه م هێنانی نه وت له هه رێمی کوردستان.

وه زاره تی سامانه سروشتیه کان زۆر هه وڵی دا بۆ گه یاندنی ڕاستیه کان بۆ ڕای گشتی که وا سه رجه م داتاکانی ( NRT) هه ڵه ن و وه زاره ت داوای له که ناڵی ناوبراو کرد که پێداچونه وه به ژماره کانیان بکه ن و به رامبه ر به بڵآوکردنه وه ی داتا بێ بنه ماکانیان که ته نها بۆ پڕوپاگه نده ی سیاسی به کاریان هێناوه داوای لێبوردن بکه ن هه ر وه کو له بڵآو کراوه ی وه زاره تمان له هه ردوو ڕێکه و تی ٨/١١/٢٠١٦ و ١٠/١١/٢٠١٦ رۆنکراوه ته وه.

بڵاوکراوه ی ( 1 ) تکایه لێره کلیک بکه ... 

بڵاوکراوه ی ( 2) تکایه لێره کلیک بکه ...

سه ره ڕای هه وڵه کانی وه زاره تی سامانه سروشتیه کان و هه روه ها کۆمپانیا نه وتیه کان بۆ پێشکه شکردنی سه رجه م به ڵگه پێویسته کان که زۆر ئاشکرایه و ده یسه لمێنێ که وا که ناڵی ناوبراو ژماره کانی ساخته ن و دورن له هه مو جۆره ڕاستیه ک، که چی دووباره و سێ باره که ناڵی (NRT ) به رده وام بوون له سه ر بڵآو کردنه وه ی ژماره ساخته کان و به بێ گه ڕانه وه بۆ ژماره ڕاسته قینه کان و ژماره ساخته کانیان چاک نه کرده وه و به رده وام بوون له سه ر نه ریتی چه واشه کاریان که دووره له هه مو ئه خلاقێکی ستانداردی رۆژنامه وانی له جیهان و هه هه رێمی کوردستان.

له رۆژی ١٠/١١/٢٠١٦ وه زاره تی سامانه سروشتیه کان ڕێکاری یاسایی گرته به ر به رامبه ر که ناڵی ناوبراو و ئه مه ش دوای هۆشداری کردنی (NRT) به شێوه یێکی فه رمی و پێدانی مۆڵه تی (٣) سێ ڕۆژ بۆ چاککردنه وه ی ژماره کان و داوای لێبوردن له حکومه ت و خه ڵکی کوردستان که تێی دا وه زاره تی سامانه سروشتیه کان زۆر ئاشکرایانه ڕوونی کردوته وه که ڕێکاری یاسایی توند ده گرنه به ر به رامبه ر به که ناڵی (NRT) به پێی بڵآوکراوه ی خواره وه:

نوسراوی هۆشداری له لایه ن وه زاره تمان : تکایه لێره کلیک بکه ...

 وای ته واو بوونی واده ی هۆشداریه که، که و به رده وام بوونی که ناڵی (NRT) به بڵآو کردنه وه ی ژماره ساخته کان، وه زاره تی سامانه سروشتیه کان له رۆژی ١٦/١١/٢٠١٦ له دادگای به رایی هه ولێر سکاڵآی یاسایی تۆمار کرد و داوای قه ره بۆی به بڕی (١،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یه ک میلیار و پێنج سه د هه زار دۆلار وه ک ژماره یێکی خه ملێندراو که قه باره ی ئه و زه ر و زیانه ده خاته ڕوو که وه زاره تی سامانه سروشتیه کان و حکومه تی هه رێمی کوردستان تێیدا زه ره ر مه ند بووه له ڕووی دارایی و مه عنه ویه وه به پێێ بڵآوکراوه کانی خواره وه... 

سکاڵای یاسایی:  تکایه لێره کلیک بکه ...

سکاڵا یاساییه که ی وه زاره تی سامانه سروشتیه کان پاڵپشته به سه رجه م ئه و به ڵگانه ی که ده یسه لمێنێت قه باره ی زه ره ر و زیانی دارایی که که ناڵی (NRT) گه یاندوویه تی به ئابووری کوردستان و به بڕی( ١،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠) یه ک میلیار و پێنج سه د میلیۆن دۆلار ده خه ملێندرێت به هۆی بڵآو کردنه وه ی ژماره ی ساخته و شێواندنی راستیه کان به رامبه ر به وه زاره تی سامانه سروشتیه کان و کۆمپانیاکانی نه وت و گاز له هه رێمی کوردستان.

ئه م هه نگاوه به پێویست ده زانین بۆ که م کردنه وه ی ئه م زه ره ر و زیانه ی که ئابوری کوردستان ڕووبه ڕووی ده بێته وه و هه روه ها دڵنیا کردنه وه ی کۆمپانیاکانی نه وت و گاز بۆ به رده وام بوونیان به هه مان شێوه ی چالاکانه که تا ئێستا له هه رێمی کوردستان کاریان کردووه. 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.