وه زاره تی سامانه سروشتیه کان دوایین ڕاپۆرتی هه ڵه ی NRT سه باره ت به به رهه هێنان و هه نارده کردنی نه وت ڕه تده کاته وه.

ڕاپۆرته که ی NRT له ٦ی مانگی ١١، پشت به ستو به زانیاری نادروست یان نه زانین یاخود هه ردوکیان بووه.

وه زاره تی سامانه سروشتیه کان دوایین ڕاپۆرتی هه ڵه ی ته له فزیونی NRT  سه باره ت به به رهه م هێنان و هه نارده کردنی نه وت بڵآوی کرده وه، ره تده کاته وه.

ڕاپۆرته که ی NRT به ئه نقه ست و به پێێ زانیاری هه ڵه یان له روی نه زانین یاخود هه ردوکیان بووه.

- ئه و به ڵگه نامه یه ی که NRT بڵآوی کردۆته وه و واپێشانی ده ده ن که گوایه نهێنی بووه و هه بوونی گه نده ڵی ئاشکرا ده کات، به هیچ شێوه یێک نهێنی نه بووه و به دڵنیاییه وه هیچ گه نده ڵیه کیش ده رناخات. ئه م به ڵگه نامه یه  نه خشه یێکی کاتی بووه له گه ڵ هه ندێک زانیاری له لایه ن کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس ( WZ ) که کۆمپانیایه کی نێوده وڵه تی نه وته و له هه رێمی کوردستان کار ده کات. هه روه ها ئه م به ڵگه نامه یه له به رده سته بۆ هه موکه سێک له ماڵپه ره که یان داندراوه.

- ئه و به ڵگه نامه یه، وه ک چۆن NRT پێشانی ده دات ئاستی هه نارده کاری و به رهه م هینانی ڕاسته قینه ی نه وتی هه رێمی کوردستان له مانگی ٦ ی ٢٠١٦ پیشان نادات. ئه و به ڵگه نامه یه خه ملاندنێکی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس له سه ر ئاستی به رهه م هێنانی نه وت پێشان ده دات که له زۆر ڕووه وه نادروست یان هه ڵه ن.

- به پێچه وانه ی پڕوپاگه نده ی NRT ، ئه و ڕاوێژکاره ی که ئه و داتانه ی داوه به کۆمپانیای ویسترن زاگرۆس هیچکات کاری له گه ڵ وه زاره تی سامانه سروشتیه کان نه کردووه و هیچ خزمه تگوزاریشی بۆ حکومه تی هه رێمی کوردستان ئه نجام نه داوه.

- راویژکاره که له ووڵامی پرسیارێکی کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس ، بۆ کۆبونه وه یێکی کۆمپانیاکه به کورتی هه ندی خه ملاندنی داوه و هه ر ئه و کاتیش به ڕوونی هۆشداری له نادروستی داتاکان دابووه کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس.

- ئه و داتانه ی که له لایه ن NRT یه وه پڕوپاگه نده ی بۆ ده کرێت و وا نیشان ده درێت که داتای ڕاسته قینه ی به رهه م هێنانی نه وتی کوردستان نین. ئه وانه ته نانه ت له گه ڵ خودی داتاکانی NRT یش یه ک نین که پڕوپاگه نده ی بۆ ده کات ئاشکرای کردوون. NRT به ئاشکرا داتاکانی چه واشه کردووه و به ڵگه نامه کانی کۆمپانیای به مه به ستی سیاسی گۆڕیوه.

- هه ر که سێک خوازیاره بزانێت تا چه ند داتاکانی NRT هه ڵه ن ده توانێت سه ردانی ماڵپه ڕی کۆمپانیا نێوده وڵه تیه کانی به رهه م هێنه ری نه وت له کوردستان بکات. لایه نی که م یه کێک له کۆمپانیا نێوده وڵه تیه کانی به رهه م هێنه ری نه وت پێشتر به نوسراو NRT ئاگادار کردوته وه که ئه گه ر هه ڵه کانیان ڕاستنه که نه وه ئه وا له وانه یه به دواداچوونی یاسایی له م بابه ته بکه ن.

- به پێچه وانه ی ئه وه ی پڕوپاگه نده ی بۆ ده کات ، NRT له سه ر ئه م بابه ته داوای زانیاری له وه زاره تی سامانه سروشتیه کان نه کردووه، ئه وه ش وا ده سه لمێنێت که ئامانجی ئه وان سیاسیه و پڕوپاگه نده یه نه ک کاری پیشه ییانه ی رۆژنامه وانی.

- وه زاره تی سامانه سروشتیه کان به م زوانه زانیاری زیاتر بڵآو ده کاته وه بۆ ئه وه ی هه ڵه کانی NRT له سه ر ئاستی به رهه مهینانی نه وت و ناپه رپرسیاربوون و ناپیشه یی بوونی ڕاپۆرتی کانی پیشانبدات که ته نیا ده بێته هۆکاری به لاریدا بردنی خه ڵک به تایبه تی که ئیستا له به رده م قه یرانێکی نیشتمانیداین. گۆمانی تێدا نیه که ناڵی NRT له دادگاکانی کوردستان به دواداچوونی یاسایی له گه ڵ ده کرێت.

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.