هەولێڕ - حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردنی نەوت بۆ مانگی ئابی 2015 بڵاو دەکاتەوە .
لە ئابی ٢٠١٥ دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە فرۆشتنی راستەوخۆی نەوت لە بەندەری جیهان بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە لە بەغدا کەمکراوەتەوە و بۆ بەردەوام بوون لە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە لە ٢٠١٤ دا کەڵەکە بوون لە ئەنجامی وەرگرتنی پارەی پێشوەخت بەرامبەر فرۆشی نەوت بە شێوەیەکی راستەوخۆ.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 14,657,798 بەرمیل نەوتی خاوی (واتە تێکڕا 472,832 بەرمیلی رۆژانە)ی لە ئابدا لە ڕێی تۆڕی بۆری نەوتی کوردستانەوە لە بەندەری جیهان هەناردە کردووە.
لەم بڕە، کێڵگە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان بە 10,958,817 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 353,510 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە و ئەو کێڵگانەشی کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەڕێوە دەبرێن بە 3,698,981 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 119,322 بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە. لە ئابدا، هەرێمی کوردستان بڕی 1,579,004 بەرمیلی (واتە تێکڕا 50,936 بەرمیلی رۆژانە) رادەستی سۆمۆ کردووە لە بەندەری جیهان.
بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە، لە مانگی ئابدا هێڵی بۆری هەناردەکردن بۆ ماوی ٩ رۆژ لەکارکەوتووە کە زۆربەی لە سەرەتای مانگدا روویداوە. ئەمەش بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە بووە لە بۆریەکەدا لە تورکیا.
لە حوزەیرانی ٢٠١٥ دا، هەرێمی کوردستان 17,130,639 بەرمیل (واتە تێکڕا 571,021 بەرمیلی رۆژانە) هەناردەکرد. لە تەمووزی ٢٠١٥ دا، هەرێمی کوردستان 16,019,090 بەرمیل (واتە تێکڕا 516,745 بەرمیلی رۆژانە) هەناردەکرد. بەڵام لە ئابدا، کۆی هەناردەی هەرێمی کوردستان دابەزی بۆ14,657,798 بەرمیل (واتە تێکڕا 472,832 بەرمیلی رۆژانە)، ئەم دابەزینەش بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە بووە لە ناو تورکیا.
هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەری هێڵی بۆری نەوت لەناو تورکیا لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بووتە هۆی زیادبوونی ئەو قەیرانە ئابووریەی کە رووبەڕووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوەتەوە و زۆر بەتوندی توانای حکومەتی لاواز کردووە بۆ دانی مووچەکانی حکومەت و پشتگیریکردنی دارایی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش هاوکاریکردنی نزیکەی 1.8 ملیۆن ئاوارە کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوون.
بۆ بینینی کۆی راپۆرتەکە، تکایە کلیک لێرە بکە.