هەولێر - بۆ پشتگیرکردنی زیاتری راگەیەنراوی پێشووی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە لە ٣ی ئابدا بڵاوکرایەوە سەبارەت بە بڕە پارەی کۆمپانیا هەناردەکارەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵین بەوەی کە ئەنجومەنی کاروباری نەوت و غازی هەرێمی کوردستان چاوەڕواندەکات یەکەم بەشی ئەو بڕە پارەیە لە نیوەی یەکەمی مانگی ئەیلولی ٢٠١٥ دا بۆ کۆمپانیا هەناردەکارەکان دابین بکات.

ئەنجومەنی کاروباری نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بڕی ٧٥ – ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە داهاتی فرۆشی راستەوخۆی نەوتی هەرێمی کوردستانی تەرخانکردووە بۆ کۆمپانیا هەناردەکارەکان، بەپێ رێژەی بەشداریی رابردوو و ئێستای کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردن.

هەناردەی نەوتی خاو سەرچاوەی سەرەکی داهاتی هەرێمی کوردستانە و یارمەتیدەرە بۆ دانی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت و هەروەها بۆ بەردەوامیدان بە خزمەتگوزاریە سەرەکیەکانی حکومەت و بەرگریی لە هەرێمی کوردستان دژی تیرۆریستانی داعش.

هەروەها ئاشکرایە کە بە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، کارێکی قورسە کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکانی نەوت بتوانن بە ئاستەکانی ئێستەیان نەوت هەناردە بکەن بەبێ وەرگرتنی هەندێک لە شایستە داراییەکانیان لەسەر بنەمایەکی چاوەڕوانکراو. دانی ئەم شایستە داراییانە وا دەکات کۆمپانیا هەناردەکارەکان بتوانن تێچووە بەردەوامەکانیان پڕ بکەنەوە و پلان دابنێن بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە کێڵگە نەوتیەکاندا کە بەمەش بەرهەمهێنان زیاد دەبێت.

کاتێک لەسەرەتای ٢٠١٦ دا بڕەکانی نەوتی هەناردەکراو زیاتر دەبن، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکات کە بڕی داهاتی تر بەردەستبخات بۆ دانی پارەی کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیەکان تاکو بگەنەوە بە شایستە داراییەکانی پێشوویان بەپێی گرێبەستەکانی

بەرهەمهێنانی هاوبەش.

دووبارە حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیەکان دەکات بۆ بەشداریەکەنیان لە هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی ئەمساڵیان لە بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوتدا بۆ ئاستە پێوانەییەکان لەم بارودۆخە پڕ گرفتەدا.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.