٢٠١٥/٦/١٧

هەولێر- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رەچاوی ئەو بڕیارەی دادگای بەشی خۆرئاوای سیئۆل دەکات لە کۆریای باشوور کە وەڵامی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی کۆریا (KNOC)ی داوەتەوە و ئەویش بە دەرکردنی فەرمانێکی دادوەریی کە داوا لە رۆژنامەی کۆریا تایمز دەکات هەموو ئەو ووتارە بڵاوکراوانەیان بسڕێتەوە کە پەیوندیان هەیە بەو بانگەشانەی کە پەرلەمانتارێکی کۆریا کردبوونی دەربارەی خراپ بەکارهێنانی پارە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە، و هەروەها داوای لە رۆژنامەکە کردووە کە چی تر راپۆرتی لەو جۆرە لە داهاتوودا بڵاو نەکاتەوە. ئێستا هەموو راپۆرتەکان لە لایەن رۆژنامەی کۆریا تایمزەوە لابراون.

لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ دا، کۆریا تایمز زنجیرەیەک بانگەشەی هەڵە و کینەداری بڵاوکردەوە کە لە لایەن (چون سون-ئوک)ی پەرلەمانتاری پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی کۆریاوە کرابوون سەبارەت بەو بڕە پارانەی کە بەپێی گرێبەست و بە شێوەیەکی شەرعی لە ٢٠٠٨ دا لە لایەن کۆمپانیای (KNOC)ەوە درابوون وەک بەشێک لە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا لە بلۆکی بازیان لە هەرێمی کوردستان.

بە داخەوە، ئەم بانگەشانەی ناو راپۆرتەکانی کۆریا تایمز لە لایەن ژمارەیەک لە سیاسەتمەدار و دەزگاکانی راگەیاندنی کوردستانەوە بڵاوکرانەوە بە بێ لێکۆڵینەوە لە راستیەکان.

لەو فەرمانە دادوەریەدا کە لە ٨/٦/٢٠١٥ دا دەریکردووە لەسەر داوای کۆمپانیای (KNOC) ( کە لە بڕیارە دادوەریەکەدا بە داواکار ناوبراوە) دژی کۆریا تایمز ( کە بە داوا لەسەرکراو ناوبراوە)، دادگای کۆریا بڕیاری دا کە بانگەشەکانی پەرلەمانتارەکە "راست نین". 

دادگا رایگەیاند: "هیچ هۆکارێک نیە وابکات لەم دادگایە بگاتە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو پارەیەی دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن داواکارەوە بەرتیل بووە یان دراوە بە کەسە نزیکەکانی [سەرۆکی پێشوو] لی میونگ-باک."

هەروەها دادگا لە بڕیارەکەیدا دەڵێت کە "پاداشتێکی بنیاتنانی تواناکان" لەلایەن کۆمپانیای (KNOC)ەوە "بە گوێرەی گرێبەستەکان دراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و زەمینەی پارەکە روون و ئاشکرایە".

دادگا رایگەیاند کە داوا لەسەرکراو "نەیتوانیوە هیچ کەرەستەیەکی باوەڕپێکراو پوختەبکات کە پشتگیری لە بانگەشەکەی بکات کە بەخشینی پارەکان بەپێی گرێبەستەکان بەرتیل بوون" یان دراون بە "کەسە نزیکەکانی میونگ-بانک".

هەروەها دادگا دەڵێت: "بەم پێیە، ئەم دادگایە پێی وایە کە بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکان لەلایەن داوا لەسەرکراوەوە ... کردارێکی زیانبەخشە بە پایەی داواکار و پێشێلکردنی مافە شەخسیەکانی داواکارە بەهۆی فاکتی هەڵەوە..."

دادگا پاساوە هاودژەکانی کۆریا تایمزی رەتکردەوە "چونکە هیچ زەمینەیەکی شەرعیان نیە."

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان خۆشحاڵە کە ئەم مەسەلەیە دواجار روون بووەوە و لە دادگاکانی کۆریای باشووردا بڕیاری لەسەر درا.

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.