هەولێر - حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی مانگانەی هەناردەکردن بۆ مانگی ئایاری ٢٠١٥ بڵاو دەکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان (17,906,242) بەرمیلی لە نەوتی خاو (واتە تێكڕا 577,621  بەرمیلی رۆژانە)ی لە مانگی ئایاردا لە رێی هێڵی بۆری کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جیهان کردووە لە تورکیا.

لەم بڕە، کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە12,620,452  بەرمیل (واتە بە تێکڕای407,111  بەرمیلی رۆژانە) بەشداریان کردووە، لە کاتێکدا کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە5,285,790 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 170,509  بەرمیلی رۆژانە) بەشدار بوون.

لە مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 13,915,549 بەرمیل (واتە تێكڕای 448,889 بەرمیلی رۆژانە)ی رادەستی سۆمۆ کردووە، بەو 1,344,196 بەرمیلەشەوە کە لە نیساندا رادەستی سۆمۆ کرا بەڵام دانی پێدا نەنرا.

بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بووە، لە ئایاردا ماوەی 80 کاتژمێر کاتی لە کارکەوتن هەبووە لە هێڵی بۆری هەناردەکردندا. بە رەچاوکردنی ئەم لەکارکەوتنانە، ئەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان تێکڕای502,911 بەرمیلی رۆژانەی رادەستی سۆمۆ کردووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر رێگەی خۆی ماوەتەوە بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانی بۆ هەناردەکردنی نەوت بەپێی بودجەی فیدراڵی 2015 و خۆشحاڵە بەوەی کە بڕەکانی هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم، کە لە ئێستاوە ئاستی خۆی تۆمارکردووە، بەردەوام لە زیادبووندان.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.