٢٠١٥/٣/١٢

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی ئەو بانگەشە چەوت و پڕ کینانەی گوایا خراپ بەکار‌هێنانی پارە رەت دەکاتەوە کە لە لایەن پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی کۆماری کۆریای باشوورەوە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کراون و لە لایەن رۆژنامەی کۆریا تایمزەوە بڵاوکرانەوە.

هەروەها ئەو بانگەشانەی رۆژنامەی کۆریا تایمز لە لایەن هەندێک میدیا و سیاسەتمەداری هاندراو لە رووی سیاسیەوە بڵاوکراونەوتەوە بۆ خراپکردنی رۆڵی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزیر.

لە هەندێک ووتەدا بۆ رۆژنامەی کۆریا تایمز کە لە بەرواری ٩ی ئازاردا بڵاوونەوە، پەرلەمانتاری پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی چون سون ئۆک زنجیرەک بانگەشەی کردووە سەبارەت ئەو بڕە پارانەی کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ دا لە لایەن کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا (KNOC) ەوە دراون وەک بەشێک لە پابەندبوونەکانی ناو گرێبەستەکەیان بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشیان بۆ گەڕان بە دوای نەوتدا لە بلۆکی بازیان لە هەرێمی کوردستاندا.

جێی داخە کە پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆنی کۆریا ناوی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسەکانی ‌‌هێناوەتە ناو کاروبارێک کە لەوە دەچێت مەسەلەیەکی ناوخۆی سیاسی بێت لە کۆریای باشوور.

ئەگەر ئەو پەرلەمانتارە یان رۆژنامەی کۆریا تایمز یاخود ئەو میدیا و سیاسەتمەدارە ناوخۆییانەی کە ئەو بانگەشە ناوزڕێنەرانەیان دووبارەکردووەتەوە لانی کەمی لێکۆڵیەنەوەیان بکردایە پێش ئەو بانگەشە کردنانە، ئەوا بۆیان دەردەکەوت کە هەموو ئەو پارانەی کە پرسیاریان لەبارەوە کراوە یاسایی بوون و بە تەواوەتی حسابیان بۆ کراوە و دۆکیومێنت کراون لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

 گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی بلۆکی بازیان (و هەموو ئەو گرێبەستانەی کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریادا ئەنجامدراون لەوانەش پاداشتی ئیمزاکردنی گرێبەست و پابەندبوونە داراییەکانی بنیاتنانی تواناکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا، لەسەر ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ساڵێک لەمەوبەر بڵاوکراونەتەوە. بڕوانە ئەم لینکە: http://cabinet.gov.krd/p/p.aspx?l=12&r=296&h=1&s=030000&p=84 (تکایە تێبینی ئەوە بکە کە کرانەوەی فایلەکە چەند خولەکێکی پێ دەچێت).

پەرلەمانتارە کۆریەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو 31.4  ملیۆن دۆلارەی کە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریاوە دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دیار نەماوە. لە راستیدا، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا کۆی $235,500,00 دۆلاری لە ٢٠٠٨ دا (کە 31.4  ملیۆن دۆلارەشی تێدایە کە لەلایەن پەرلەمانتارە کۆریەکەوە ئاماژەی پێدراوە) داوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە پابەندبوونەکانی ناو گرێبەستەکەی بە پێی ووردەکاریەکانی گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەش.

ئەم پارەیە خراوەتە سەر حسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ئێچ ئێس بی سی لە لەندەن. ئەم پارەیە و هەموو ئەو بڕانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێدراوە بە تەواوەتی حسابیان بۆ کراوە لە حسابەکانی حکومەتی هەرێمدا و لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە رێچکەی ئاسایی کاروباری حکومەتدا خەرج کراوە.

ووردەکاری هەموو ئەو بڕە پارانەی کە لە لایەن کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریاوە لە ٢٠٠٨ دا دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم خشتە هاوپێچەدایە.

سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی کۆریا حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە کە داوای یاسایی دژی رۆژنامەی کوریا تایمز و پەرلەمانتارەکە تۆمار دەکات. بڕوانە نامەی هاوپێچ

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای پۆزشێکی تەواو و دەستبەجێ و روون و ئاشکرا دەکات لەو پەرلەمانتارەی کۆریا و لە رۆژنامەی کۆریا تایمز، و بە مافی خۆی دەزانێت کە داوای یاسایی دژیان تۆمار بکات لە کۆریای باشوور.

هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامۆژگاری هەر کەسێک یان میدیایەک دەکات کە هەر هەوڵدان بۆ زیان گەیاندنێكی ئاشکرا بەهۆی دووبارەکردنەوەی ئەم بانگەشە چەوت و پڕ کینانەوە بەبێ رەتکردنەوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رووبەرووی داوای یاسایی دەبنەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی داوای یاسایی دژی ئەو میدیا و کەسانەی کە نابەرپرسیارانە ئەم بانگەشە بێ بنەمایانەیان بڵاوکردووەتەوە. داوا لەو میدیا و کەسانە دەکرێت دەستبەجێ ئەو بابەتە زیانگەیەنەرانە و ووتە پەیوەندیدارەکان لەبەرچاوی گشتیدا لا ببەن.  

 

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.