حکومه تی هه رێمی کوردستان-عێراق-

هه ولێر-٢٢/١١/٢٠١٥-

وه ک ئاشکرایه (حکومه تی هه رێمی کوردستان) و (کۆمپانیای داناغاز و هاوبه شه کانی له دادگاییدا) که بریتین له ( کرێسێنت پێترۆلیوم و پێرل پێترۆلیوم) له مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ ه وه و پڕۆسه که تا ئێستا به رده وامه و بڕیاری کۆرایی یه کلاکه ره وه له سه ر ناوه ڕۆکی خودی ناکۆکیه کانی نێوان هه ردوولا ده رنه چووه و ( دادگای بازرگانی له ئینگلته را) که جیاوازه له (دادگای ناوبژیوانی له نده ن) ده سته ڵآتی یاسایی یه کلا کردنه وه ی خودی ناکۆکیه کانی نێوان هه ردوولای نیه، بۆیێ بڕیاره که ی رۆژی ٢٠/١١/٢٠١٥ په یوه ندی ڕاسته وخۆی نیه به ناوه ڕۆکی خودی داواکانی (کۆمپانیای دانا غاز و هاوبه شه کانی) ئه وهه نده ی په یوه ندیداره به بڕیاری پێشووی ساڵی ٢٠١٤ دادگای ناوبژیوانی که ئه وکات بڕیاردرابوو بارۆدۆخی هه نوکه یی دارایی کۆمپانیای دانا غاز ڕه چاو بکرێت ئه ویش به پێدانی خه رجیه کی کاتی به بڕی ١٠٠ ملیون دۆلار له لایه ن حکومه تی هه ریمی کوردستانه وه، ئه ویش وه ک ئیجرائێکی کاتی به مه رجی گه ڕاندنه وه ی ئه و ١٠٠ ملیون دۆلاره بۆ حکومه تی هه رێمی کوردستان ئه گه ر داناغاز و هاوبه شه کانی له خودی پرۆسه ی ناوبژیوانی شکستیان هێنا له بردنه وه ی داوا سه ره کیه که.

دوابه دوای ئه و ڕیاره کاتیه ی دادگای ناوبژیوانی له مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤، داناغاز و هاوبه شه کانی له مانگی ١٢ی هه مان ساڵ داوای جێ به جێ کردنی ئه م بڕیاره یان ئاراسته ی دادگای بازرگانی له ئینگلته را کرد بۆ پێدانی ئه و خه رجیه کاتیه به بڕی ١٠٠ ملیون دۆلار. سه ره تا به پێی یاسای ساڵی ١٩٧٨ی حه سانه ی ووڵآتی به ریتانیا داواکه یان شکستی هێنا له سه پاندنی بڕیاره که به سه ر حکومه تی هه رێم و بۆیێ دادگا بڕیاری قه ره بۆ کردنه وه ی بۆ هه رێمی ده رکرد له به رامبه ر تێچووه کانی کارو باری ئیجرائاتی دادگا بۆ ئه م داوایه.

به ڵام دواتر دانا و هاوبه شه کانی جارێکی تر هه مان داوایان ئاراسته ی دادگای بازرگانی ئینگلته را کرده وه. به بێ ڕه چاو کردنی بارودۆخی ناله باری دارایی هه رێمی کوردستان و تێچووه کانی شه ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش، هه روه ها تێچووه کانی دابین کردنی پێداویستی بۆ نزیکه ی ١.٨ ملیون ئاواره ی ناوه وه و ده ره وه ی هه رێم، له جیاتی له به ر چاو گرتنی ئه م بارقورسیه ی له سه ر شانی هه رێمه، هاوکاری بنیاتنه ر له گه ل حکومه تی هه رێمی کوردستان هاوشێوهه ی پشتیوانی به رده وامی کۆمپانیاکانی تری نێوده وڵه تی بۆ هه رێمی کوردستان به ڵآم به داخه وه داناغاز درێژه ی به هه ڵوێسته نه خوازرواه کانی بۆ به دواداچونی داواکه یان. سه ڕه ڕای داکوکی حکومه تی هه رێمی کوردستان له مافه کانی خۆی له به رامبه رداواکاری داناغاز و هاوبه شه کانی له دوا دانیشتنی دادگای بازرگانی ئینگلته را له رۆژانی ٢٨ تاکو ٣٠ی مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٥، به ڵآم سه رئه نجام دادگا بڕیاری کاتی ناوبژیوانی له مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ په سه ند کرد، بۆیی بڕیاری دادگای بازرگانی ئینگلته را بڕیاردانه له سه ر خه رجیه کی کاتی بۆ پشتیوانی دارایی دانا و هیج کاریگه ری نابێت له سه ر درێژه پێدانی پڕۆسه ی ناوبژیوانی نێوان حکومه تی هه رێمی کوردستان له به رامبه ر داواکانی دانا و هاوبه شه کانی داوای قه ره بۆی تۆمار کردووه که به شێوه یێکی سه ره تایی به بڕی ٣ ملیارد وۆلار خه ملێندراوه. هه رچه نده دانا غاز پێشتر ئه م خه ملاندنه ی ڕه ت کرده وه به ڵام دادگای ناوبژیوانیش باوه ڕی هێنا به بنه ماکانی ئه م داوایانه ی حکومه تی هه رێمی کوردستان و بڕیاریدا له ساڵی داهاتوو ئه م داوایانه ببینێت و بڕیاری یه کلاکه ره وه یان له سه ر بدات.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.