بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و هەڵسەنگاندنی پاڵاوتگەکان لە هەرێمی کوردستان، لە رووی توانایی پاڵاوتن و بەرهەمە نەوتیەکان، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی زانیاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

هەر کەسێک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە لە پرۆسەی هەڵسەنگاندن لەلایەن وەزارەت، ئەوا دەتوانێت ئەم زانیاریانەی خوارەوە پێشکەش بکات:

تواناى پاڵاوتن

جۆرەکانی بەرهەمی پاڵێوتراو

(بەرميل) / (رۆژ)

بەنزين %

نەوتى سپى %

گازوايل %

(تەن) / (رۆژ)

%

%

%

مەرجەکانی بەشداربوون:

توانای بەرههێنان کەمتر نەبێت لە (٢) بەرهەمی سەرەکی خشتەی سەرەوە، واتا ئەگەر توانای تەنها بەنزین بێت و گازوایل و نەتی سپی دەرنەکات ئەو ناتوانێت بەشداری پرۆسەکە بکات. بەهەمان شێوە بۆ بەرهەمەکانی ترم وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە گونجاو تری دەزانێت ئەگەر پاڵاوتگە توانای بەرهەمهێنانی هەر (٣) جۆری بەرهەمی هەبێت.

ئەگەر توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوتگە تەنها (گازوایل) بوو، ئەوا دەتوانێت بەشداری پرۆسەکە بکات بە مەرجێک توانای بەرهەمهێنانی لە (١٠.٠٠٠) دە هەزار بەرمیل بۆ رۆژێک کەمتر نەبێت.

تێبینی:

بەشداری کردن لە پرۆسەی پێشکەش کردنی زانیاری بەردەوام دەبێت تا بەرواری ١٤/٩/٢٠١٤.

بۆ بینینی وێنەی ئیمزاکراوی ئاگاداریەکە، کلیک لێرە بکە

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.