هەولێر - ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای تەکساس کرد لە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بڕیارەکە فەرمانێکی هەڵوەشاندەوە بۆ راگرتنی گەیشتنی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

 بەپێی بڕیارەکەی دوێنێ، سکاڵاکەی عێراق شکستی هێنا لە دامەزراندنی هەر دەسەڵاتێکی یاسایی بۆ راگرتنی هاوردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ئەمریکا.

ئەمە دووەم جارە کە هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی عێراق لە لایەن دادگاکانەوە رەت دەکرێتەوە. یەکەمجار، لە حوزەیرانی ئەمساڵدا، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەغدا هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتی رەتکردەوە بۆ هەڵپەساردنی فرۆشتنی نەوتی کوردستان و وەک "پێچەوانەی سیاقە یاساییە کارپێکراوەکانی عێراق" ئاماژەی پێدان.

ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ووتی "خۆشحاڵین بە رووداوەکانی دوێنێ. دەبێت بڕیارەکەی دادگای تەکساس متمانە ببەخشێتە کڕیارانی نەوتی خاوی کوردستان لە ئەمریکا و لە شوێنەکانی تریش."

هەروەها ئاشتی هەورامی ووتیشی "هیوادارین بڕیارەکەی دوێنی کۆتایی بە هەوڵەکانی وەزارەتی نەوت بهێنێت بۆ دەستوەردان لە مافە ئابووریەکانی هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاساییی نەوت بەرهەم دەهێنێت و باری دەکات و هەناردەی دەکات و دەیفرۆشێت بە پێی مافەکانی هەرێمی کوردستان کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە و لە یاسای نێودەوڵەتیدا بەرجەستە بووە. لە ئێستادا هیوادارین کە حکومەتی نوێی فیدراڵی، کاتێک پێکدەهێنرێت، بگاتە تێگەیشتنێک بەرامبەر بە مافەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و رێگە بگرێت لە هەوڵە گرانبەها و زەرەربەخش و نایاساییەکانی وەزارەتی نەوت."

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.