هەولێر -  ئەمڕۆ ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرنجی خۆی لەسەر سکاڵای حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ دادگایەکی ئەمریکی خستەڕوو کە مەبەست لێی دەستبەسەراگرتنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستانە.

ئاشتی هەورامی وتی، "پارێزەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکیان ناردووە بۆ دادگاکە لە تەکساس بۆ روونکردنەوەی چەواشەکاریەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراق. حکومەتی فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی بۆ دادگایەکی تەکساس بەرزکردووەتەوە بۆ دەرکردنی فەرمانێک بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو نەوتە خاوەی کە بەشێوەیەکی یاسایی بەرهەمهێنراوە و هەناردەکراوە و فرۆشراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق. نامەکە ئاماژە دەدات بە ئەگەری تۆمارکردنی چەندین داوای یاسایی دژی حکومەتی فیدراڵی."

هەروەها وتی، "حکومەتی فیدراڵی عێراق لە دادگاکانی دەرەوە و دادگای باڵای عێراقدا هەوڵ دەدات ئەوە بەدەست بهێنێت کە لەلایەن دەستووری عێراقیەوە نکوڵی لێکراوە بۆ حکومەتی فیدراڵی. حکومەتی فیدراڵی ناتوانێت بیباتەوە چونکە نەوتی خاومان بەشێوەیەکی یاسایی بەرهەمهێنراوە و بارکراوە و هەناردەکراوە و فرۆشراوە بە پێی مافەکانی هەرێمی کوردستان هەروەک لە دەستووری عێراقیدا هاتووە." ئاشتی هەورامی بەردەوام بوو و وتی، "داواکانمان بۆ قەرەبووە نەدراوەکان، کە پێویستە بدرێن بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق، ئامادە دەبن لەبەردەم هەر دادگایەکی دەرەکیدا کە لەوێ حکومەتی فیدراڵی دەیەوێت هێرشمان بکاتە سەر. "

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ئەو نامەیەی کە نێردراوە بۆ دادگای فیدراڵی لە تەکساس.  

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.