هەولێر - ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاریەکی پێشکەشی دادگای تەکساس کرد بۆ ئەوەی دەست هەڵبگرێت لەو فەرمانەی کە بۆ راگرتنی نەوتی خاوی بارکراوی هەرێمی کوردستان دەری کردبوو لە کاتێکدا ئەو نەوتە خاوە بە شێوەیەکی یاسایی لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەرهەمهێنراوە و هەناردەکراوە و فرۆشراوە بەپێی دەستوور و یاساکانی عێراق.
سکاڵاکەی حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە فەرمانەکەی لەسەر دەرکراوە، ژمارەیەک بانگەشەی هەڵە و ناپەیوەندیداری دژ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان تێدایە. داواکاریەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پاشکۆکەیدا، وەڵامێکە بۆ ئەو بانگەشانە و تێڕوانینێکی کورتی لەخۆگر تووە سەبارەت بە بەندەکانی دەستووری عێراق کە حکومەتی فیدراڵی عێراق بۆ داواکەیان پشتی پێبەستووە.
کلیل لێرە بکە بۆ بینینی وێنەیەکی داواکاریەکە. کلێک لێرە بکە بۆ بینینی وێنەیەکی پاشکۆکە.