هەولێر، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بۆ چەند لێدوانێکی راگەیەنراوی کۆمپانیای دانا غاز دەکات کە بەم دواییانە لە رۆیتەرز و فاینانشیەڵ تایمز بە ناوی دانا غازەوە بڵاوکراونەتەوە لەبارەی رێوشوێنە بەردەوامەکانی دادگای ناوبژیوانیکردن لە نێوان دانا غاز و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

بەپێی یاسای کارپێکراو و رێساکانی ناوبژیوانیکردن، ئەم دادگای ناوبژیوانیکردنە ملکەچی فەرمانەکانی نهێنی پاراستنە. لێدوانەکانی دانا غاز کە بەردەوام بڵاویان دەکاتەوە پێچەوانەی ئەو فەرمانانەن.

 بێ وازهێنان لەو فەرمانانەی نهێنی پاراستن، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت لێدوانە بڵاوکراوە ناڕاست و چەواشەکەرەکانی دانا غاز راست بکاتەوە.

دانا غاز بڕی گەورەی پارە قەرزاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە بەپێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان بە 4.8 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بە پێچەوانەی جەختکردنەوەکانی دانا غازەوە، هیچ بڕە پارەیەکی "نەدراو" لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دانا غاز بوونی نیە. دادگا هێشتا نەگەیشتووەتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەسەر هیچ یەکێک لە مەسەلە سەرەکیەکان. دادگا هێشتا نەگەیشتووەتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی بۆ دانی هیچ بڕە پارەیەک. حکومەتی هەرێمی کوردستان دانی هەر بڕە پارەیەکی لەو جۆرە رەت دەکاتەوە.

دانا غاز بڕیاری دادگای سەبارەت بە دانی بڕە پارە کاتیەکان رایگەیاند بەڵام بڕیارەکەی بە هەڵە لێکداوەتەوە. بڕیارەکە پەیوەست نیە بە ناکۆکیە سەرەکیەکانی نێوان هەردوو لایەنەوە. بەڵکو بڕیارەکە پەیوەندی هەیە بە داواکاری دانا غازەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەی کاتیی لە ماوەی ناوبژیوانیەکەدا لەپێناو گوایا خۆ بەدوور گرتن لە کۆسپی دارایی زۆر. دادگا پشتگیری ئەو نرخەی نەکرد کە دانا غاز داوای دەکات لە ناوبژیوانیەکەدا و بڕیارەکەش گوزارشتی لەو نرخە نەکردووە. هەروەها دادگا داواکانی دانا غازی رەتکردەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕە پارەی کاتیی یەکجار زۆرتر کە بۆ قەرەبووی ماوەیەکی درێژتر دیاریکردبوو.

سەرباری ئەوە، دادگا حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند ناکات بۆ بەردەوام گواستنەوە و دانی پارەی بەرهەمی (کۆندەنسێت) لە گشت بارودۆخەکاندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان چالاکانە بەردەوام دەبێت بۆ بەدواداڕۆیشتنی داخوازیەکانی بەرامبەر دانا غاز لە هەموو مەکۆ گونجاوەکاندا.  

 

 

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.