بۆ روونکردنەوەی زیاتر، رێنماییە نوێکانی دابەشکردنی بەنزین لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورتکراوەتەوە:

  • هەر ئەندامی خێزانێک کە خاوەنی ئۆتۆمبیل بێت دەتوانێت کۆبوون وەربگرێت.
  • ئۆتۆمبێلی (تایبەت و پیکاب) دەتوانن بڕی ٥٠ لیتر بەنزین لە هەفتەیەکدا وەربگرن، و ئۆتۆمبیلی (تاکسی و پاس) دەتوانن ١٠٠ لیتر بەنزین لە هەفتەیەکدا وەربگرن.
  • بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە خەڵکی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمن (ماددەی ١٤٠) و هەڵگری کارتی زانیارین لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەتوانن کۆبوون وەربگرن.
  • ئۆتۆمبێلی (تاکسی و پاس) بە نرخی (٥٠٠) پێنچ سەد دیناری عێراقی بۆ هەر لیترێک بەنزینیان پێدەدرێت، و ئۆتۆمبێلی (تایبەت و پیکاب) بە نرخی (٨٠٠) هەست سەد دیناری عێراقی بۆ هەر لیترێک بەنزینیان پێدەدرێت.
  • بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە کۆبوون نایانگرێتەوە، دەتوانن لە وێستگە بازرگانیەکان بەنزینیان دەست بکەوێت بە نرخی ١٢٥٠ دیناری عێراقی بۆ هەر لیترێک.
  • بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی کە کۆبوونیان وەرگرتووە و دەیانەوێت کۆبوون بۆ ئۆتۆمبێلی زیاتر وەربگرن، پێوێستە بگەڕێنەوە وێستگە کۆنەکانی خۆیان لە رێی سەنەویە بەکارهێنراوەکانیان و سەنەویەکانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەیانەوێت کۆبوونیان بۆ وەربگرن. 
  • بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هاوڵاتیان بە شێوەی (قیست) کڕیویانە و ساڵانەی ئۆتۆمبیلەکانیان بەناوی خۆیان نیە، کۆبوونیان پێدەدرێت بە مەرجێک خاوەن ئۆتۆمبیل بەڵێننامەی دادنووس پێشکەش بکات.
  • لە کاتی بەکارهێنانی کۆبووندا، پێویست ناکات فۆرمی خۆراک لە وێستگەکاندا پیشان بدرێت.

بۆ بینینی ووردەکاری رێنماییەکان، کلیک لێرە بکە

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.