هەولێر - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوکردنەوەی راپۆرتی دارایی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠١٣ رادەگەیەنێت، کە پێکهاتووە لە رێبەرێکی گشتگیر بۆ چالاکیە داراییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. ژمارەکانی داهاتەکانی بەرهەمی نەوتی خاو و فرۆشتنی ناوخۆی نەوتی خاو و فرۆشتنی بەرهەمە پاڵێوراوەکان و موڵکانەکان و بڕە پارەکانی بنیاتنانی تواناکان و ئەو شیرینیانەی کە لە کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیەکان وەرگیراون بە پێی گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەخۆ دەگرێت.

بە دوورودرێژی خەرجیی چالاکیەکان و جەرجیە گشتیە ناراستەوخۆکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و دابینکردنی پارە بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لەو پرۆژانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر یەکە لە پارێزگاکانی هەرێمەوە بەڕێوە براون لەخۆ دەگرێت.

هەروەها راپۆرتەکە باس لەکڕینی دیزڵ و نەوت و بەنزین دەکات بۆ بەکارهێنان لە ویستگەکانی کارەبای هەرێم و لە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیە ناوخۆییەکان و هەروەها بۆ بەکارهێنان لەناو ماڵاندا.

لەبەر ئەوەی بۆ یەکەم جارە بڵاو دەکرێتەوە، ئەم راپۆرتەی ٢٠١٣ خشتەی گشتگیری دەستکەوتەکان و خەرجیەکانی شەش ساڵی پێشووتریش لەخۆ دەگرێت، بەڵام لە پێناو ئەوەی وێنەیەکی تەواوەتی ببەخشێت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەم زووانە راپۆرتێکی دارایی ساڵانەی جیا بۆ هەر یەک لە ساڵەکان لە ٢٠٠٧ تا ٢٠١٢ بڵاو دەکاتەوە.

لە ٢٠٠٧ تاکو ٢٠١٣، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ٩،٧١٤،٣٣١،٨٦١ دۆلاری وەک سەرجەمی داهات بەدەستهێناوە. سەرجەمی خەرجیەکانی لە هەمان ماوەدا بریتی بووە لە ٨،٧٩٤،١١٠،٢٢٠ دۆلار. لەم بڕە، پاش تێچوونەکانی پاڵاوتن و گواستنەوە و لایەنی لۆجیستیکی، بڕی ٨٥.٥ ملیار دۆلار لە پرۆژەکانی هەرێمی کوردستاندا خەرجکراوە.

ئەو داهاتانەی کە تاکو ئێستا دانراون، کە لە نێو سنووری ١٧٪ ی مافی هەرێمدان بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاو و بەکاربردنی ناوخۆیی، بەکار هێنراون بۆ دانی پارەی دابینکردنی کارەبا، نەخۆشخانەی نوێ، یەکەکانی دابینکردنی ئاوی پاک، خانووبەرە بۆ قوربانیانی ئەنفال و زیاد کردنی موچەی خێزانی شەهیدان و کەسوکاری ئەنفالکراوان، دروستکردنی قوتابخانە و زانکۆ و رێگاوبان، و بۆ مەبەستی یارمەتیدانی هەمەچەشنکردنی بناغەی ئابووری لەرێی کشتوکاڵ و گەشتوگوزارەوە.

هەروەها راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو راستیەی کە بەهۆی ئابڵوقە ئابووریەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٧ ەوە کەمتر سوودی لە مافی شایستەی ١٧٪ ی پاڵاوتنی نەوتی خاو و بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق وەرگرتووە. داتاکان پیشانی دەدەن کە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٩٨ ملیۆن بەرمیل کەمتری لە مافی شایستەی خۆی بەکارهێناوە. 

وەزیری سامانە سروشتیەکان ئاشتی هەورامی ووتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی دارایی ساڵانە تیشکی خستووەتە سەر کارە گرنگەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە بەشداربوون لە بەهێزکردنی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵکی هەرێمی کوردستاندا.     

د. ئاشتی هەورامی ووتی "لەو کاتەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٧ دا یاسای نەوت و غازیی تێپەڕاندووە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سەرۆکایەتیی گەشەی ناوازەی پیشەسازی نەوت و غازی لە هەرێمدا کردووە کە بووەتە مایەی بەرهەمهێنانی ملیارەها دۆلار و سوودی گەیاندووە بە هەموو هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان و هاوڵاتیانی بەشەکانی تری عێراق."

هەروەها ووتی، "سوپاس بۆ سیاسەتە پێشکەوتنخوازەکانی ووزە کە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ٢٠٠٧ەوە پەیڕەوی دەکرێن، نەوت و غاز بووەنەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی هێزی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسیمان. سیاسەتەکانمان بەردەوام دڵنیایی دەکەنەوە کە بەڕێوەبردنی یەدەگەکانی هەرێم و سەربەخۆیی ئابووری بە پتەوی لە ناخۆوە و پیشەوەرانە دادەمەزرێن و بەڕێوە دەبرێن هەر وەک لە دەستووری فیدراڵدا هاتووە."

بۆ بینینی راپۆرتی دارایی ساڵانەی ٢٠١٣ ی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە کوردی، کرتە لێرە بکە

 

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.