هەولێر - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوکردنەوەی سێهەم راپۆرتی مانگانەی خۆی رادەگەیەنێت، کە چالاکیەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2013 لەخۆ دەگرێت.

راپۆرتەکە یارمەتی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دەزگاکانی راگەیاندنی ئارەزوومەند دەدات لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکیەکان و بەرەوپێشچوونی پیشەسازی نەوت بن لە هەرێمی کوردستان.

راپۆرتەکە دوا زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و بەکاربردن و چالاکی بیرە نەوتەکان و ژمارە و نەخشەی سەکۆکانی هەڵکەندنی نەوت و ژمارەکانی دامەزراندن و دوایین زانیاری سەبارەت بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەخۆ دەگرێت.

دوو بەشی نوێ بۆ راپۆرتەکە زیاد کراوە. یەکەمیان بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و پاڵاوتن لە ٢٠٠٣ ەوە تاکو ٢٠١٣ لە هەرێمی کوردستاندا پیشان دەدات.

دووەمیان  باس لە بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق بەرامبەر بەکاربردنی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات لەگەڵ مافە شایستەکانی هەرێمی کوردستاندا لە 2003 ەوە تاکو 2013.

 لە ساڵی2004 ەوە، عێراق کۆی 1,983,143,579 بەرمیلی بەکاربردووە کە لەو ژمارەیە 235,616,325 بەرمیل لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بەکاربراوە کە بریتیە لە 12% ی کۆی بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق لەبری مافی شایستەی 17% ی هەرێمی کوردستان. لەبەرئەوە هەرێمی کوردستان 98,343,442 بەرمیل نەوت کەمتری لە مافی شایستەی خۆی بەکاربردووە.

هەروەها، بەهۆی کەش و ئاووهەوا و بارودۆخی ئابووری و تایبەتی تری لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی وایە کە پێویستە مافی شایستەی خۆی  20% ی کۆی بەکاربردنی ناوخۆیی عێراق بێت لەبری 17%. لەم حاڵەتەدا، هەرێمی کوردستان نزیکەی 157,952,495 بەرمیل کەمتری لە مافی شایستەی خۆی بەکار دەبرد.

ئەمانەش بەڵگەن بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵ لە بەغدا لە ماوەی دەیەی پێشوودا بە شێوەیەکی سیستماتیکی سزای ئابووری سەپاندووە بەسەر هەرێمی کوردستاندا.

لە پێناو پڕکردنەوەی نەناردنی بەرهەمە زۆر پێویستەکانی وەک دیزڵ و بەنزین و نەوت لە بەغداوە، حکومەتی هەێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پەیڕەویکردنی سیاسەتی ئاڵوگۆڕپێکردن و فرۆشتنی نەوتی خاو لە بەرامبەر دەستکەوتنی بەرهەمەکاندا.   

ئەم راپۆرتە مانگانەیە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە شەفافیەتەوە. هەموو راپۆرتەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی لەسەر پێگەی وەزارەت www.mnr.krg.org دادەنرێن . وێنەی چاپکراوی راپۆرتەکانیش بەردەست دەخرێن. بۆ بینینی ووردەکاری راپۆرتەکە بە کوردی، کلیک لێرە بکە.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.