هەولێر – وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە تەواوەتی ئەو بانگەشە هەڵەیە رەت دەکاتەوە کە لە لایەن کۆمپانیای بلاک دایەمۆندەوە کراوە و گوایا رێکەوتنێکی ئیمزا کردووە بۆ کرینی نەوتی خاو لە کێڵگەی نەوتیی تەق تەق و دابینکردنیی بۆ پاڵاوگەیەکی "نوێ" کە لەلایەن گروپێکی کەرتی تایبەتی کوردی بە ناوی کۆمپانیای رێژوان بەڕێوە دەبرێت.

هیچ یەکێک لە کۆمپانیای بلاک دایەمۆند، کە بارەگاکەی لە فلیپینە، و کۆمپانیای رێژوان کە شەریکی ئەو کۆمپانیا هاوبەشەیە بە فەرمی تۆمار نەکراون لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەت زانیاری نیە لەسەر هیچ یەکێک لەو کۆمپانیایانە.

کۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی، کە کۆمپانیای کارکەری کێڵگەی تەق تەقە، بە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی راگەیاندووە کە ئەوانیش هیچ زانیاریەک، یان مامەڵەیەکیان، لەگەڵ بلاک دایەمۆند و رێژواندا نیە. 

هەروەها، هیچ پاڵاوگەیەکی "نوێی" لەم شێوەیە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مۆڵەتی پێنەدراوە و رێگەی پێنادرێت کار بکات.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دووپاتی دەکاتەوە بلاک دایەمۆند هیچ بنەڕەتێکی نیە بۆ بڵاوکردنەوەی بانگەشەی ساختە و سەرلێشێوێنەر سەبارەت بە کڕینی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستاندا.

وەزارەتی هەموو هەنگاوە پێویستەکان دەنێت بۆ رێگە گرتن لە دابینکردنی نەوتی خاو بۆ بلاک دایەمۆند یان رێژوان.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.