هەولێر - لە بەرواری ٢٠ ی ئازاری ٢٠١٤ دا، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەستپێشخەریەکی نیازپاکیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند بۆ بەشداربوون لە هەناردەی نەوتی عێراقدا لەپێناو ئەوەی دەرفەتێکی گەورەی سەرکەوتن بدرێت بە دانوستاندنە بەردەوامەکان لەگەڵ بەغدا.
سەرۆک وەزیران رایگەیاند بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەناردەکردنی نەوت بڕی ١٠٠،٠٠٠ بەرمیل نەوت دەبێت لە رۆژێکدا لە بەرواری ١ ی نیسانی ٢٠١٤ ەوە.
لەکاتی راگەیاندنەکەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە هاوکارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە بەغدا و کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکوک بۆ دەستکردن بە پرۆسەی هەناردەکردنەکە.
لە دەرەنجامدا، رێکەوتن کراوە لەسەر رێوشوێنی کرداریی بۆ دابینکردن و وەرگرتنی ئەو نەوتەی کەلە هەرێمی کوردستانەوە دەدرێت.
بەڵام بەهۆی چاککردنەوەی بەردەوامی هێڵی بۆری سەرەکی هەناردەی کەرکوک – جیهانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور و وەزارەتی نەوتەوە پێی ووتراوە کە هێشتا ئامادە نین بۆ وەرگرتنی هیچ بڕێکی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە.
رێکەوتنیش کراوە هەر کاتێک چاکردنەوەی هێڵی بۆریەکە تەواو بوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە هەناردەکردن لە هەرێمەوە لە پێناو تەواو بەرزراگرتنی پاپەندبوونی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.