هەولێر -وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوکردنەوەی یەکەم راپۆرتی مانگانەی خۆی رادەگەیەنێت. راپۆرتەکە دوا زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و بەکاربردن و چالاکی بیرە نەوتەکان و ژمارە و نەخشەی سەکۆکانی هەڵکەندنی نەوت و ژمارەکانی دامەزراندن و دوایین زانیاری سەبارەت بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەخۆ دەگرێت.

راپۆرتەکە یارمەتی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دەزگاکانی راگەیاندنی ئارەزوومەند دەدات لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکیەکان و بەرەوپێشچوونی پیشەسازی نەوت بن لە هەرێمی کوردستان. چەند بەشێکی نوێی زانیاری لە مانگەکانی داهاتوودا بۆ راپۆرتەکە زیاد دەکرێت.

ئەم راپۆرتە چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2013 لەخۆ دەگرێت. هەردوو راپۆرتی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی 2013 لە ئامادەکردندان و لە ناوەڕاستی شوباتدا بڵاو دەکرێنەوە. دواتر بەشێوەیەکی مانگانە دەردەکەون.

ئەم راپۆرتە مانگانەیە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە شەفافیەتەوە. هەموو راپۆرتەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی لەسەر پێگەی وەزارەت دادەنرێن . وێنەی چاپکراوی راپۆرتەکانیش بەردەست دەخرێن و وێنەیەکیش بە زمانی عەرەبی لە ئامادەکردندایە. بۆ بینینی ووردەکاری راپۆرتەکە بە کوردی، کلیک لێرە بکە.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.