هەولێر - وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاوکردنەوەی دووەم راپۆرتی مانگانەی خۆی رادەگەیەنێت. راپۆرتەکە دوا زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و بەکاربردن و چالاکی بیرە نەوتەکان و ژمارە و نەخشەی سەکۆکانی هەڵکەندنی نەوت و ژمارەکانی دامەزراندن و دوایین زانیاری سەبارەت بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەخۆ دەگرێت.

راپۆرتەکە یارمەتی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دەزگاکانی راگەیاندنی ئارەزوومەند دەدات لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکیەکان و بەرەوپێشچوونی پیشەسازی نەوت بن لە هەرێمی کوردستان.

ئەم راپۆرتە چالاکیەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2013 لەخۆ دەگرێت.

ئەم راپۆرتە مانگانەیە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە شەفافیەتەوە. هەموو راپۆرتەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی لەسەر پێگەی وەزارەت www.mnr.krg.org دادەنرێن . وێنەی چاپکراوی راپۆرتەکانیش بەردەست دەخرێن. بۆ بینینی ووردەکاری راپۆرتەکە بە کوردی، کلیک لێرە بکە.

 

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.