حوریەت دەیلی نیوز –  وەزیری ووزەی ئەمریکا ئێرنیست مۆنیز رایگەیاند ئەمریکا خۆشحاڵە بە زیادبوونی دیالۆگی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناردنی نەوتی عێراق بەرەو بازاڕەکانی جیهان لەرێی تورکیاوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی حوریەت دەیلی نیوزدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی واشنتۆن بەرامبەر رازینەبوونی بەغدا بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێی هێڵی بۆریەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان، مۆنیز ووتی واشنتۆن خۆشحاڵە بە زیادبوونی دیالۆگی نێوان تورکیا و بەغدا و ئەو رێکەوتنەشی سەبارەت بە نەوت کراوە پیویستە لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مۆنیز، وەزیری ووزەی تورکیا تانەر یەڵدز لە 11/21 رایگەیاند کە کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەتی تورکیا لە هەرێمی باکووری عێراق گرێبەستیان بۆ دەرهێنانی نەوت ئیمزاکردووە و ئەو بڕە پارانەشی کە لە ئەنجامی هەناردەی نەوتەوە بەرهەمدێت لە بانکێکی حکومیدا هەڵدەگیرێت. تورکیا وەسڵەکانی هەر مامەڵەیەک دەنێرێتەوە بۆ حکومەتی مەرکەزی لە بەغدا.

د. ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لوتکەی ئەتلانتیک کاونسڵ بۆ ووزە و ئابووری لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند هەناردەی نەوتی کوردستانی عێراق بە هێڵەکانی بۆری نەوتی خۆیدا  لە رێی تورکیاوە لە چەند هەفتەیەکدا دەستپێدەکات.

بۆ خوێندەوەی تەواوی هەواڵەکەی حوریەت دەیلی نیوز، کلیك لێرە بکە

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.