"بۆ هەر پلانێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتیەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان، کە لە کاتی پەسەندکردنی دەستووردا لە 2005 لە بەرهەمهێناندا بوون، داواکاریەکی دەستووریە کە پلانێکی لەم جۆرە پێویستە بە رەزامەندی و لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک هاوبەشێکی یەکسانی حکومەتی فیدراڵی، ئەنجام بدرێت.

تاکو ئێستا، حکومەتی هەرێمی کوردستان راوێژی لەسەر ئەم مەسەلەیە پێ نەکراوە و ئەو رێکەوتنەی، کە کۆمپانیای بی پی (BP) گوایە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق ئیمزای کردووە، بە نادەستووری دەزانین، و لەبەرئەوە لە رووی یاساییەوە بەرگری لێناکرێت.

هەروەها ئەم رێکەوتنە پێچەوانەی پرەنسیپەکانی ماددەی 140ە کە تا ئێستا ماوەتەوە جێ بەجێ بکرێت شەش ساڵ دوای دوا وادەکەی کە بە پێی دەستوور داواکراوە.

لە رووی کرداریەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و ئاسانکاری بۆ بی پی (BP) و بۆ هیچ کارێک یان بۆ پشتگیری لە ئاساییشی کێڵگەکانی کەرکوک دەستەبەر ناکات تا ئەو کاتەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوەتی بەشدار دەبێت وەک هاوبەشێکی یەکسان کە بە پێی دەستوور داواکراوە."  

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.