هەرێمی کوردستان، تەق تەق - دوێنی شەو ئاگرێک لە وێستگەی بارکردنی کێڵگەی نەوتی تەق تەق کەوتەوە. بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئاگرەکە لە کاتێکدا دروستبووە کە یەکێک لە تانکەرە بارهەڵگرەکان مەکینەکەی خستووەتە ئیش و گڕی گرتووە. پاشان ئاگرەکە بڵاوبووەتەوە بەرەو سێ تانکەری تر و ئەوانیش سووتاون.

پێنچ کەس بەهۆی ئەم ئاگرەوە بە سووکی بریندار بوون. چوار لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چوونەتە دەرەوە و یەکێکیان تا ئێستا لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت. هیچ یەکێک لە بریندارەکان لە دۆخێکی مەترسیداردا نین.

ئاگرەکە لە کاتژمێر 11:00 ی شەو کەوتووەتەوە و لە کاتژمێر 1:00 ی بەیانیدا کۆنترۆڵ کراوە.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تیمێکی لێکۆڵینەوەی ناردووەتە سەر شوێنەکە بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر هۆکارەکانی ئاگر کەوتنەوەکە. سەلامەتی و تەندروستی لە دامودەزگاکانی نەوتدا هەمیشە وەک یەكێک لە ئەولەویەتەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەمێنێتەوە.

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.