هەولێر، هەرێمی کوردستان – لە بۆنەیەکدا کە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان سازدرا، ئەمڕۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO)ی نەورویجی ئیمزاکرد بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ ویستگەی کارەبای دهۆک کە لە کێڵگەی غازی (سومەیل)ەوە بەرهەمدەهێنرێت.

هەروەها گرێبەستەکە لەلایەن د. ئاشتی هەورامی لەبری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و نوێنەری کۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی بەریتانی– تورکی، کە بەشێکی هەیە لە گرێبەستی بەرهەمهێانی هاوبەشی دهۆک لە کێڵگەی سومەیل، ئیمزا کرا.

ئەم رێکەوتنە هەنگاوێکی گرنگی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ کەمکردنەوەی راددەی پشتبەستن بە گازۆیل بۆ ئیشپێکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم. هەروەها رێکەوتنەکە پەرەپێدانی کێڵگەیەکی ناوخۆی گرنگ لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموونەوە ئەنجام دەدرێت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەپێناو قازانجی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا.

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ووتی، "رێکەوتنەکە بڕێکی زۆر لە پاشەکەوت دەگەڕێنێتەوە چونکە تێچوونی هاوردەکردنی دیزڵ بۆ هەرێم زۆر بەرز بووە و هەروەها سوود وکاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ ژینگە دەبێت."

لە سەرەتادا، نزیکەی 100 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا رەوانەی ویستگەی دهۆک دەکرێت، کە بڕێکی گونجاوە بۆ چوار یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا. چاوەڕوان دەکرێت دابینکردنی غاز لە کێڵگەی سومەیل زیاد بکات لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و هەڵکەندنی زیاتردا.

هێڵی بۆریەکە، کە بڕی غاز بە درێژی 50 کیلۆمەتر لە سومەیلەوە بۆ دهۆک دەگوازێتەوە، لە دروستکردندایە و چاوەڕواندەکرێت لە مانگی تشرینی دووەمدا تەواو ببێت.

پاش ئیمزاکردنەکە، بەڕێز ئاشتی هەورامی رایگەیاند، "بە لەبەرچاوکردنی بەرهەم و لایەنی بەستنەوە بە بیرەکەوە، دەشێت لە سەرەتای کانونی دووەمی 2014 دا غاز دەستەبەر بکرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە تا مانگی ئازار زیاتری پێناچێت." هەروەها ووتی، "لەسەر رێچکەی تەواوی خۆمانین لە ئامانجماندا بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ هەموو ویستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵی داهاتوودا."

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.