زانیاری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت به چالاکی و بەرهەمهێنانی نەوت

 مۆڵەتی  ناوچەی تاوکێ:

 حکومەتی هه رێمی کوردستان ئاگادارە سەبارەت بە زانیارییەکانی  بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کە بڵاوکراوەتەوە له بەرواری ١ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن هەر دوو کۆمپانیای DNO و Genel Energy  کە پەیوەندی هەیە بە گرێبەستی هاوبەشی به رهەمهێنانی نەوتی ناوچەی تاوکێ.   

 حکومەتی هەرێمی کوردستان خوشحاڵه لەسەر چالاکییەکانی بەڵێندەرەکانی گرێبەستی هاوبەشی تاوکێ که له ماوەی ١٨ مانگی رابردوودا له ناوچەی پێشخابوور ئاستی به رهەمهێنانی نەوتیان بۆ سه رووی پەنجا هەزار به رمێل له ڕۆژێکدا بەرزکردووەتەوە و ئەمەش رێژەیەکی گەورەیە و لە ئاستی چاوەروانییەکان زیاترە. 

ئەم بڕە زیادکراوە زۆرترە لە کورتهێنانی ناوچەی سەرەکی بەرهەمهێنانی نەوتی تاوکێ. بۆ نموونە بەراورد بە مانگی حەوتی 2017 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوچەی بەرهەمهێنانی سەرەکی تاوکێ لە رۆژێکدا 109 هەزار بەرمیل بووە، ئێستا دابەزیوە بۆ 80 هەزار بەرمیل رۆژانە.

 بەڵام کۆی گشتی بەرهەمهێنان (له هەموو ناوچەی تاوکێ لەگەڵ پێشخابوور)له مانگی حەوتی ٢٠١٧ له رۆژێکدا 114 هەزار  بەرمیل بووە، بەڵام ئیستا بە زیادبوونی نەوت لە پێشخابوور، به رزبووەتەوە بۆ 126 هەزار بەرمیل له مانگی 10 ی 2018 و لەسەرەتای ئەم مانگەشدا بووە بە 130 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. (تکایه سەرنجی نەخشەی زانیاریه کان بده)

 پەره پێدانی بۆڕی گواستنەوەی نەوت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا دەستی کردووه به پەره پێدانی بۆڕی هەناردەکردنی نەوت به دامەزراندنی وێستگەیەکی نوێی هەناردەکردنی نەوت (وێستگەی پمپ کردن) له شێخان که دەبێته هۆی زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوت لەریگای هەرێمی کوردستانەوە لە 700 هەزار بەرمیل بۆ یەک ملیۆن بەرمیل له ڕۆژیکدا. ئه م کارە دەبێته هۆی بەرزکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی زیاتری هەرێمی کوردستان  له داهاتوودا و هەروەها دەتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی فیدراڵی عێراق و نەوتی کەرکووک و دەورووبەروی.

هەناردەکردنی نەوت بۆ بەندەری جەیهان:

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا زیاتر له 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو له ڕۆژێکدا هه نارده دەکات بۆ بەندەری جەیهان و  پێدانی  مافە داراییەکانی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە به بەردەوامی و لەکاتی خۆیدا بووەته هۆی پەرەپێدان و بەردەوامبوونی وەبەرهێنان له کێڵگه نەوتیەکاندا. هەروەها بووەته هۆی جێگربوونی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پلاندانان بەئاراستەی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان نەوت بۆ ساڵی ٢٠١٩. ئامانج له زیادکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەدەستخستنی داهاتی زیاتر، یارمەتی حکومەتی هەرێم دەدات قەرزه گشتیەکانی کەمبکاتەوەو هەروەها یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئابوورییەکی سەقامگیر بۆ هەرێمی کوردستان. سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت ئەوە دەسەلمێنێت کە گرێبەستەکانی هاوبەشی بەرهەم لە قازانجی  بەرهەمهێنەران و خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

Tawke PSC licence performance Tawke and Peshkabir areas 2017 and 2018

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.