حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى دانا گاز به ڕێككه‌وتنێك كۆتاییان به ناكۆكیى نێوانیان هێنا و له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
30 ئابى2017
بڵاوكراوه‌ى ڕۆژنامه‌وانیى هاوبه‌شى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆنسۆرتیۆمى پێڕل سه‌باره‌ت به گه‌یشتنیان به یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كۆتاییى سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
ڕێككه‌وتنامه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى عیراق و كۆمپانیاكانى (دانا گاز، هیلال پترۆلیۆمى نێوده‌وڵه‌تى، پێڕل پترۆلیۆم) كه به یه‌كه‌وه به (كۆنسۆرتیۆم) ناویان دێت.
ڕۆژى 4 ى نیسانى ساڵى 2007 (حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) و كۆنسۆرتیۆمى كۆمپانیاكان به‌یه‌كه‌وه ڕێككه‌وتنێكى به‌راییان ئیمزا كرد له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له هه‌ردوو كێڵگه‌ى (كۆڕمۆڕ و چه‌مچه‌ماڵ)، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى دیاریكراوى ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه ناكۆكى سه‌ری هه‌ڵدا و ڕۆژى 21 ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2013 ئه‌و ناكۆكیانه ئاڕاسته‌ى ناوبژیوانیى نێوده‌وڵه‌تى كرا له چوارچێوه‌ى ڕێساكانى (دادگاى له‌نده‌ن بۆ ناوبژیوانیى نێوده‌وڵه‌تى) و به كه‌یسى ژماره 132527 تۆمار كرا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكیانه له لایه‌ن چه‌ند داوه‌رێكى ناوبژیوانییه‌وه له له‌نده‌ن.
لایه‌نه‌كان ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كۆتاییى سه‌رجه‌م ناكۆكییه‌كانى نێوانیان به شێوه‌یه‌كى دۆستانه له ڕێگاى كۆتایهێنان به ناوبژیوانیى نێوانیان و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به دادگاوه، هه‌ره‌وها كۆتاییهێنان به هه‌موو داوا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوانیشیان، له‌وانه‌ش داواى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه‌ى له لایه‌ن كۆنسۆرتیۆمه‌وه كراوه له به‌رامبه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانى میكانیزمێك بۆ دانه‌وه‌ى بڕى ( 2 دوو ملیار و 239 دوو سه‌د و سى و نۆ ملیۆن دۆلار) كه تا ئێستا له لایه‌ن دادوه‌رانى ناوبژیوانییه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستكردنى خێرا به گه‌شه‌پێدانى زیاترى دهرفهتهكانى هاتوو له ڕێككه‌وتنى ساڵى 2007 له به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كان، سه‌ره‌ڕاى به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عێراق.
خاڵه دیاره‌كانى ڕێككه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 600 شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار به (پێڕڵ) ده‌دات.
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى 400 چوار سه‌د ملیۆن دۆلارى تر به (پێڕڵ) ده‌دات كه پێویسته له حسابێكى تایبه‌ت دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها خه‌رج بكرێت بۆ مه‌به‌ستى وه‌به‌رهێنان له بوارى گه‌شه‌پێدانى زیاتر به مه‌به‌ستى فراوانكردنى به‌رهه‌مهێنان.
• به‌پێى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌یه (پێڕڵ) به‌رهه‌مهێنانى گاز زیاد ده‌كات له كێڵگه‌ى (كۆڕمۆڕ) به تواناى (500 پێنج سه‌د مه‌قمه‌ق له ڕۆژێكدا) وه‌ك گازى زیاده به ڕێژه‌ى 160% ى ئاستى ئێستاى به‌رهه‌مهێنانى گاز و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نزیكه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵدا به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێبكات.
• ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ده‌مێنێته‌وه له بڕیارى ناوبژیوانییهكه كه ده‌كاته بڕى (1 یه‌ك ملیار و 239 دوو سه‌د و سى و نۆ ملیۆن دۆلار) ئیتر وه‌كو قه‌رز له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێم نامێنێت، به‌ڵكو پۆڵێن ده‌كرێته‌وه و تۆمار ده‌كرێت وه‌كو تێچووى خه‌رجكراو له لایه‌ن كۆنسۆرتیۆمه‌وه به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه و شایانى وه‌رگرتنه‌وه‌یه له داهاتى به‌ده‌ستهاتوو له وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى 2007 وه‌كو تێچوو.
• ته‌رخانكردنى به‌شه قازانجى (پێڕڵ) له داهاتى به ده‌ستهاتوو له پاشه‌ڕۆژدا له ناوچه‌كانى دیاریكراو له ڕێككه‌وتنى ساڵى 2007 له سه‌ر هه‌مان بنه‌ماى كارپێكراو ده‌بێت كه دیاری كراوه بۆ ئاستى قازانجى گشتیى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى نه‌وت له چوارچێوه‌ى (گرێبه‌سته‌كانى هاوبه‌شیكردن له به‌رهه‌مهێنان) له هه‌رێمى كوردستان، له‌م خاڵه‌ى ڕێككه‌وتنى یهكلاكردنهوهكه ڕه‌چاوى هه‌بوونى مه‌ترسیى زیاترى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه كراوه له بوارى گه‌شه‌پێدانى سه‌رچاوه‌كانى گازى سروشتى به به‌راورد له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانى نه‌وت و له دواى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى تێچووى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ى كه كۆنسیۆتێرمه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئه‌وا داهاتى به ده‌ستهاتوو وه‌كو قازانج به ڕێژه‌ى 78% له ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و ڕێژه‌ى 22% بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى (پێڕڵ) ده‌بێت.
• ڕێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنى سنوورى بلۆكى كۆڕمۆڕ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنانى داوه به كۆنسۆرتیۆم له هه‌ردوو بلۆكى نزیكى 19 و 20 ، ئه‌م دوو بلۆكه‌ش زیادكراون بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى 2007، له‌گه‌ڵ پابه‌ندیى كۆنسۆرتیۆم بۆ وه‌به‌رهێنانى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر ئه‌م بلۆكانه و گه‌شه‌پێدانی بلۆكه‌كان ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ى نه‌وت و گازى بازرگانى دۆزرانه‌وه.
• حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به كڕینه‌وه‌ى ڕێژه‌ى 50% ى ئه‌و بڕه زیاده گازه‌ى كه له داهاتوو به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به‌پێى ئه‌و مه‌رجانه‌ى لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى ڕێكده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستى دابینكردنى گاز بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ڕێژه‌ى 50%ى تریش كه ده‌مێنێته‌وه له گازى زیاده‌ى به‌رهه‌مهێنراو كه ده‌كاته 250 مه‌قمه‌ق له لایه‌ن (پێڕڵ)ـه‌وه به بازاڕ ده‌كرێت چ له ڕێگاى فرۆشتنى به كڕیارانى كه‌رتى تایبه‌ت له ناو عێراق، یان له ڕێگاى هه‌نارده‌كردنه‌وه، یاخود ده‌كرێت به حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بفرۆشرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ستى فراوانكردنى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له چوارچێوه‌ى عێراقدا.
• هه‌روه‌ها (پێڕڵ) هه‌ڵده‌ستێت به فراوانكردنى به‌رنامه‌كانى ڕاهێنانى ناوخۆیی و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌لى كار له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى به‌رزترین ئاست له به‌كارهێنانى سه‌رچاوه‌ى ناوخۆیی، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆجێیه‌تى له ڕێگاى چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به به‌رنامه و پڕۆژه‌كانى به‌رپرسیارێتى هاوبه‌شیی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
• لایه‌نه‌كان پێكه‌وه ده‌ستبه‌ردار بوون و ته‌نازولیان كرد له هه‌موو داوا یاساییه‌كانیان له ناوبژیوانى و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به دادگاكانه‌وه.
• لایه‌نه‌كان هه‌ستان به هه‌مواركردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له مه‌رج و داڕشتنه‌كانى ڕێككه‌وتنى ساڵى 2007 له ناویشیاندا درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ڕێككه‌وتنامه‌كه تاوه‌كو ساڵى 2049.
لایه‌كان زۆر خۆشحاڵ بوون به ڕێككه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانی نێوانیان و چاوه‌ڕوانن پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به به‌رزترین دهرفهتهكانى ناوچه‌كانى ناو ڕێككه‌وتنى نێوانیان، ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى لایه‌نه‌كان و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه سوودمه‌ند ده‌بن له زیادكردنى داهاتى گشتى و دابینكردنى كاره‌باى باشتر و لایه‌نه‌كانى ئه‌م ڕێككه‌وتنه باوه‌ڕییان وایه كه ڕێككه‌وتنه‌كه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى كه هه‌رێمى كوردستانى عێراق ژینگه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش و دڵنیایه بۆ وه‌به‌رهێنان.
هه‌ر له باره‌ى ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه، به‌ڕێز دكتۆر ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتى:
(وه‌به‌رهێنانى ئه‌و كۆمپانیایانه له بوارى به‌رهه‌مهێنانى گاز تا ئێستا بۆته به‌ده‌ستهێنانى سوودى گه‌وره بۆ هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى پشتیوانیى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به تێچوویه‌كى گونجاو. ئێمه خۆشحاڵین به ده‌رئه‌نجامى ئه‌م ڕێككه‌وتنه كه ده‌بێته هۆى هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه‌كان، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه گه‌شه‌پێدانى كه‌رتى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته ئاستێكى نوێى به‌رزه‌وه.)
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌جید جه‌عفه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى هیلال پیترۆلۆم و به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕیى بۆردى (دانا گاز) گوتى:
(كۆمپانیاكان هه‌میشه پابه‌ندیى خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆستانه‌ى بابهتهكان به ئاڕاسته‌ى گه‌شه‌پێدانى گونجاوى كێڵگه‌كانى كۆڕمۆڕ و چه‌مچه‌ماڵ، ئێمه خۆشحاڵین و له چوارچێوه‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنامه گرنگه‌دا كه دوای دانوستان و گفتوگۆى بنیاتنه‌ر هاته‌دى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ند ده‌بین به به‌دیهێنانى به‌هاى گرنگى هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى جێگه‌ى گرنگیى لایه‌نه‌كانن، هه‌روه‌ها یه‌كلاكردنه‌وه‌ى گشت قه‌رزه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگیى ته‌واوى نێوان لایه‌نه‌كان كه ئاسۆیه‌كى ئه‌رێنى ده‌خاته ڕوو بۆ وه‌به‌رهێنانى زیاتر و به ئاگابوونى ته‌واو بۆ هه‌بوونى ده‌رفه‌تى سه‌رچاوه‌ى گه‌وره له‌و ناوچانه‌ى كه ڕێكه‌وتنه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.)