وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان ىڵاودەکاتەوە.

راپۆرتەکە بریتیە لەو ئامارانەی کە لە کۆمپانیا نەوتییەکانی سەرکار لە هەرێمی کوردستان کۆکراونەتەوە. ئەم راپۆرتە هەروەها وردەکاری ئاستی هەناردەکاریی، پاڵاوتن و ئاستی بازرگانی ناوخۆ لەو کێلگانەی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکرێت لە سەرەتای 2015 وە تا ئەیلولی 2016 لە خۆ دەگرێت.

هەروەها ئامارەکان بەپێی ناونێشانی کێڵگەو بەپێی کۆمپانیای سەرکار بە وردی خراونەتەروو.

زانیارییەکان لەسەر چالاکی کۆمپانیا سەرکارەکان لە هەرێمی کورستاندا، لە نێوانیشیاندا ئامارەکانی ئاستی بەرهەمهێنان، دەکرێت هەروەها لە رێی ماڵپەری کۆمپانیاکان دەستبکەوێت. 

تکایه بۆ بینینی ڕاپۆرت لێره کلیک بکه...

نەخشەکان

شوێنمان کەون لەسەر تویتەر

Follow Us On Twitter - Image

راپۆرتی مانگانە و زانیاری دەربارەی بەرهەمهێنان

بە پێی رێکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و یاسای بودجەی ٢٠١٥.